هاورێ فه‌رهاد: نێچیرڤان بارزانی مەشغوڵی فاشیۆنە یان خەوتووە !



نوسینی : هاوڕێ فەرهاد


مامۆستای زانکۆ

نێچیرڤان بارزانی مەشغوڵی فاشیۆنە یان خەوتووە !

کاتێک لە ووڵاتێکداکە حکومەتی هاوڵاتی تێدا بێت پۆلیسێک یان پلەدارێکی 


سەربازی ئیهانە بکرێت هەموو حکومەت دێتە جواب و خودی وەزیری ناوخۆ یان 

بەرگری ووڵات دەست لە کار دەکێشێتەوە بەڵام لە هەرێمێکی جوت حیزبی فاشیلدا 

تەنها کاتێک بارەگای حیزبەکەی سەرۆک پەنجەرەکانی دەشکێت دەنگی 

بەرزدەبێتەوەو پەرلەمانتارەکانی ڕامبۆ ئاسا بە ناتۆو ئار بی جی یەوە دەنێرێتە

سەر شەقامەکان و هەڕەشە دەکەن ..


بەڵام لە کاتێکدا گەنجەکانی ووڵات دەکوژرێن و دەفڕێنرێن و لێیان دەدرێت 


سەرۆکی حکومەت لە دەرەوەی بازنەیە یان سەحنی سەتەلایتەکەی جوڵاوەو 

کەناڵەکانی تەلەفزیۆن نابینێت کە چۆن ڕۆڵەکانی سلێمانی وەکو داعش و قاعیدە 

پیشان ئەدرێن و پاشان لە خەستەخانەکان خۆیان دەبیننەوە .


جەنابی سەرۆکی ئەوشتەی تەنها لای خۆتان حکومەتە و لای ئێمە تەنها دەزگایەکی 


حیزبی مەترسیدارە کە هەموو کات دەبێت چاوەڕێ بین لە ژێر سایەیدا بکوژرێین 

یان سزا بدرێین یان کەرامەتمان وەکو مرۆڤ بخرێتە مەترسیەوە ..


سەرۆکی حکومەتە زەردەکە هەستە لە خەو با پێت بڵێم کاتێک لە ئەوروپا دەژیام 


بۆچونم تەواو جیاوز بوو لەسەرت ،هەمیشە پیاوێکی مۆدرێن و نمونەی سەرۆکێکی 

گەنج و سیاسیەکی سەردەمی ئەمبینیت ، هەمیشە لە دوای کاک نەوشیروان لە 

کوردستان دا تۆم دەبینی وەکو تەنها رووناکی یەک کە لە سنوری زەردەوە جێگەی 

هیوای خەڵک بیت بۆ چاککردنی ئەم هەرێمە بێ ساحێبە. کاتێک کەلە ژینگە 

هێمنەکەی ستۆکهۆڵمدا بیرم ئەکردەوە کە ڕۆژێک هەرێمێکمان هەبێت مرۆڤەکان 

هەموو ئازاد بن لە بیر کردنەوەو لە هەموو سوچێکی ئەم نیشتیمانەوە خاوەن مافی 

خۆی بێت .


بەڵام کاتێک گەڕامەوە سلێمانی لە تەقەی خۆشی ڕاچەڵەکیم و خەبەرم بووەوزانیم 

ئەوە خەوە، بینیم نیشتیمان پەروەرەکان بازرگانن و بەعسیەکان خاوەن ماڵن و 

پیاوە ژیرەکانی ووڵات بە هەڵەوەڕو بەعسی ناودەبرێن و شەرەف بە دەست داوێن 

پیسەکانەوەیە وکوڕی ئەنفالەکان پاسەوانی ئەنفالچیەیەکانی کەس و کاریانن و 

عەرەب مۆڵکدارە و خەلکی کوردستان کرێچی یە ..تورک خاوەن کۆمانیایەو 

هاونیشتیمانیەکانم کرێکارن، مناڵی بەرپرسەکان بۆ دان ئێشەیەک لە ئەوروپان 

وگەرمیانی ئێمەش لەسەر شەقام خوێنی ئەڕێژرێت و تۆ هەر لە فاشیۆنەکەی 

خۆتدایت و قات و بۆینباخ گوڕینی خۆت ناکەویت....

ئەوەندەی خەریکی ئەتەکێت  کەژاوەی سەیارە و سەگ بەردانە خەڵکە لە هەر 

گەشتێکدا بۆ پارێزگاری خۆت دە نیو ئەوەندە گەنجەکانیشمان بپارێزە ..


لەدڵمەوە حەز دەکەم ڕۆژێک پێت بڵێم سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 


،کاتێک وەعدت دا جێ بەجێی بکەیت ،کاتێک گەنجەکانمان نەکوژرێن و جەنابت 

تەماشاکەر بیت ،کاتێک پێشمەرگە ئەلقەی دەستی نەفرۆشێت لە بێ مووچەیی و 

تازە بڵێیت هێزی پێشمەرگە پێویستی بەڕێکخستنەوە هەیە. چییتر خوێندکاری 

زانکۆ خۆی نەکوژێت لەبەر دانەمەزراندن، جیتر با هاوڵاتیەکانمان چاویان 

دەرنەهێنرێت لە نەخۆشخانەکاندا و بشڵێین هەولێر دوبەیی یە.چیتر باحەمەی 

نێرگزەکان بە دەردە کوشندەکانەوە بەجێمان نەهێڵن و پارە وسامانی ئەم ووڵاتەش 

بۆ مەریم فارس و عادل امامەکان بێت. کاتێک لە سایەی حوکمتدا یاسا سەروەر 

بێت و پۆلیس و ئاسایش بمانپارێزێت نەوکو میلشیاکان بمانفڕێنن ...