شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه و ئه‌ندامی یه‌كێتی نیه.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (NRT)، رایگه‌یاند"له نۆی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م داوه به مه‌كته‌بی سیاسی و من په‌یوه‌ندیم به یه‌كێتیه‌وه نه‌ماوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی راگه‌یاندبوو.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه داوای كردووه له مه‌كته‌بی سیاسی هه‌رچی ئه‌و موڵك وماڵه‌ی هه‌یه كه هی یه‌كێتییه، لێی وه‌ربگرنه‌وه.
شاڵاو وتی"به‌ڵام جاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م په‌سه‌ند نه‌كراوه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه".