نه‌جمه‌دین كه‌ریم: تاڵه‌بانی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان



نه‌جمه‌دین كه‌ریم پزیشكی‌ رێگه‌ پێدراو بۆ قسه‌ له‌سه‌ركردنی‌ ره‌وشی‌ ته‌ندروستی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ رایگه‌یاند كه‌ دۆخی‌ ته‌ندروستی‌ تاڵه‌بانی‌ باشه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

میدیاكانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ زاری‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم-وه‌ بلاویانكرده‌وه‌، كه‌ دۆخی‌ ته‌ندروستی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ باشبووه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كورستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بكات.