سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياند، ده‌وڵه‌تى كورديى مافى ره‌واى كورده و پێويسته ئه‌وه به ئاشتى بێته دى، له باره‌ى سنوورى ده‌وڵه‌ته‌كه‌يشه‌وه، بارزانى روونيكرده‌وه، له "لە ئێستادا تەنیا لە كوردستانى عێراق دەبێت".
له ميانه‌ى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى (بصراحة)ى كه‌ناڵى ئاسمانى سكاى نيوزدا، بارزانى باسى له درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردى كرد و وتى: "به‌دڵنياييه‌وه ده‌وڵه‌تى كوردستان به‌ڕێوه‌يه".
سه‌باره‌ت به داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم به عێراقه‌وه، سيستمى فيدراڵيه‌ت كاتى به‌سه‌ر چووه و باش‌ترين بژار هه‌ڵبژاردنى سيستمى كۆنفيدراڵييه.
له باره‌ى واده‌ى ده‌وڵه‌ته كوردييه‌كه‌شه‌وه، بارزانى هيچ واده‌يه‌كى ديارى نه‌كرد و ته‌نيا وتى: "به‌ڕێوه‌يه و كه‌س ناتوانێت رێگريمان لێبكات و ده‌ستنيشانكردنى واده‌يه‌ك بۆ راگه‌ياندنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته قورسه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى به‌يه‌كه‌وه ژيان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارزانى وتى: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ندى ده‌ستوور بن، به‌يه‌كه‌وه ژيانمان هه‌ڵبژاردووه و ئه‌گه‌ر فيدراڵيه‌تمان قبوڵ نه‌بوايه ده‌نگمان پێنه‌ده‌دا، به‌ڵام ئێستا به‌غدا پابه‌ندى ده‌ستوور نييه".
له به‌شى دووه‌مى به‌رنامه‌كه‌دا، كه‌ناڵى سكاينيوز ميواندارى چه‌ند كه‌سايه‌تييه‌كى كردبوو بۆ خستنه‌ڕووى كۆمێنتيان له باره‌ى ده‌قى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌وه.
له‌و ميانه‌يه‌دا، يه‌حيا ئه‌لكوبه‌يسى راوێژكارى سه‌نته‌رى عێراقى بۆ توێژينه‌وه ستراتيژييه‌كان رايگه‌ياند، دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى خه‌ونى هه‌موو كوردێكه، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌يه هه‌ر به خه‌ون ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئيمكانيه‌تى پێكهێنانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته په‌يوه‌ندى به سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و ئاماده‌كارى پێشوه‌خته‌وه هه‌يه.
ئه‌و شاره‌زايه وتيشى: "ئيداره‌ى كوردى له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا شكستى هێناوه له يه‌كخستنه‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌ولێر و سلێمانى، بۆيه له رووى كرده‌وه‌وه، ئه‌سته‌مه له ئێستادا كورد بتوانێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌يه‌نێت".
كوبه‌يسى ئه‌و پرسياره‌شى كرد، سنوورى ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردييه كوێيه، له كاتێكدا له پارێزگاكانى نه‌ينه‌وا، كه‌ركووك، سه‌لاحه‌دين كێشه‌ى سنوور و ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵ هه‌يه و به چاره‌سه‌ر نه‌كراوى ماوه‌ته‌وه.
باسكردن له درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردى له سنوورى هه‌رێمى كوردستان، كه سنووره‌كه‌ى له سێ پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك تێپه‌ڕ ناكات، وه‌ك شاره‌زايان بۆى ده‌ڕوانن ره‌نگه چاره‌نووسى كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ هه‌ميشه به ناديارى بهێڵێته‌وه.