عبدالسلام عبد المجید شاکر-ماموستا لە بەشی جوگرافیا-کۆلێژی ئەدەبیات-زانکۆی سەلاحەددین-وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی.
پسپوری تایبەت-جوگرافیای ئابووری و پیشەسازی- نامەی ماستەر-نەوتی عیراق
چالاکوان لە بواری سیاسەتی نیودەولەتی بە گشتی-رۆژهەلاتی ناوەراست بە تایبەت
نیمچە دوورگەی قرم و پەیوەندی بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان

نیمچە دوورگەی قرم گورەپانی تازەی قەیرانی سیاسی و ئابووری نێوان روسیا لە لایەک و یی کێتی ئەوروپا – ئەمریکا لە لاێکی ترەوە .
نیمچە دوورگەی قرم هێلی سووری روسیایە چونکە لە باشووریدا گەورەترین قاعیدەی کەشتی دەریایی سەربازی روسی تیایدایە کە لە سالی
2017 گریبەستی روسیا کۆتایی پێ دێت و روسیا هەول دەدات کە ئەم
گرێبەستە تا سالی 2042 درێژە پێبدات بەلام بەهۆی نارەزایی شەقامی ئوکرانیەوە
دژی سەروک کوماری ئوکرانی یانکوفیتش ناچار ما کەوا واز لە دەسەلات بهێنێت و
روو لە روسیا بکات . روسیا ترسی لەوە دابو کە دەسەلاتی نوێ لە ئوکرانیا بریاری
درێژەنەخایاندنی گرێبەستی قاعیدەی کەشتی دەریایی سەربازی روسی
بدات هەر بویەش روسیا بە ریگای لایەنگیرەکانیەوە بریاری رێفێراندومی
بۆ چارەنووسی نیمچە دوورگەی قرم بکار هێنا ، لە دەرئەنجامی
رێفێراندومەکە نیمچە دوورگەی قرم بو بە بەشێکی روسیا هەر بەم هۆیەوە
یی کێتی ئەوروپا و ئەمەریکا دژی ئەم بریارە وەستاون و بریار وایە سزای سیاسی
و ئابووری لەسەر رووسیا بچەسپێنن . رووسیا لە لای خویەوە هەرەشە بە برینی
گازی سروشتی لە ئەوروپا دەکات . لەم روانگەوە ئەمریکا بەلێنی داوە بە ولاتانی
ئەوروپا بۆ دابین کردنی گازی سروشتی کە دەگاتە 140 ملیار متر سێجا لە سالێکدا
. لێرەدا زۆر روون و ئاشکرایە کەوا ئەمریکا لە رێگا چارەیەک دەگەرێت کەوا
ولاتانی ئەوروپا لە پالەپەستۆی گازی سروشتی روسیا دەرباز بکات و ئەو برەی کە
140 ملیار متر سێجایە کە ولاتانی ئەوروپا پێویستێتی بۆی دابین بکات بۆ ئەوەی
ولاتانی ئەوروپا پالپشتی ئەمریکا بکەن بۆ ئەوەی لە رووی سیاسی و ئابووریەوە
سزای روسیا بدات کە ناچاری بکاتەوە دووبارە نیمچە دوورگەی قرم بە ئوکرانیەوە
بگەرێنیتەوە ، هەر چەندە ئەمریکا بەلێنی داوە ئەوروپا کە ئەو برە گازی سروشتی
پێویستیانە لە لایەن خۆیەوە بە گازی سروشتی بەردی دابین بکات بەلام لە رووی
پراتیکەوە زۆر سەخت دیارە چونکە سالی رابردوو ئەمریکا بە رێگای وەبەرهێنانی
40 ملیار دولار لەم بوارەدە تەنها توانیوە 30 ملیار دولار کۆبکاتەوە ئەمەش ئەوە
دەگەینێت کە لە رووی ئابووریەوە بکارهێنانی گازی بەردی ئەمریکی بۆ دابین
کردنی پێداویستیەکانی ئەوروپا لە کاتی ئێستادە محالە .
هەرێمی کوردستان کە خاوەنی یەدەگی 6 ترلیۆن متر سێجایە لە گازی سروشتی بە
رێگای کومپانیا ئەمریکیەکانەوە دەتوانێ ئەمریکا و یێ کێتی ئەوروپا لەم قەیرانە
دەرباز بکات و بری سالانە 140 ملیار متر سێجا لە گازی سروشتی بۆ ولاتانی
ئەوروپا دابین بکات . لەم هاوکێشەیە یێ کێتی ئەوروپا بە لایەن کەمەوە دەتوانی بە
رێگای هەرێمی کوردستانەوە بۆ ماوەی 30 سالی داهاتوو و بە نرخێکی گونجاوتر
لە روسیا گازی سروشتی خۆی دابین بکات .
من پێم وایە کە هەرێمی کوردستان دەتوانێ ئەم کارتە وەکو رێگایەکی چارەسەر
بکار بهێنی و گفتوگویەک لەگەل ئەمریکا و ولاتانی ئەوروپا ئەنجام بدات
بەمەبەستی دابین کردنی ئەو برە گازە سروشتیەی کە ئەوروپا پێویستێتی لە
بەرامبەردا داوا بکات کە ئەمریکا و ئەوروپا پشتگیری خۆیان لە نەتەوە
یگگرتووەکان بۆ هەرێمی کوردستان بکەن لە رێگای وەرگرتنی مافی چارەنووسی
وبنیاتنانی دەولەتی سەربەخۆ بۆ هەرێمی کوردستان