ئاوات عه‌بدوڵا
بایكۆتكردنی ده‌نگدان له‌به‌رئه‌وه‌نیه كه‌باوه‌ڕم به‌گرنگی‌و ناوه‌رۆكی
هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگداننیه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست
پێده‌كات، هه‌مان شێوه‌ی جارانی دیكه، لایه‌نه سیاسی‌و كاندیده‌كانیان
ده‌ستیان به‌بانگه‌شه‌ی بریقه‌داركردوه‌و، بێباكانه دوا له‌خه‌ڵكی ده‌كه‌ن
ده‌نگیان پێبده‌ن، كاندیده به‌ڕێزه‌كان پێمان ده‌ڵێن ئاینده‌تان بۆمسۆگه‌ر
ده‌كه‌ین، ڕێز له‌دواكاری‌و ده‌نگ‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانتان ده‌گرین، هه‌مو
ئه‌و وتانه‌مان پێده‌ڵێن، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی جارێك له‌خۆیان بپرسن،
چۆن ده‌كرێت دوای زیاتر له‌شه‌ش مانگ تێپه‌ڕبون به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی كوردستاندا، ئه‌وهه‌ڵبژاردنه‌ی خه‌ڵكی ده‌نگی به‌كاندیده‌كاندا،
ئه‌وانیش له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڵێنیان به‌خه‌ڵكیدا بێده‌نگ نابن‌و له‌نێو په‌رله‌ماندا
ده‌بنه دارده‌ستی ئه‌وان‌و له‌دژی ناهه‌قی‌و گه‌نده‌ڵیه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه.
شه‌ش مانگ تێپه‌ڕی هێشتا ئه‌و وه‌ستانه‌وه‌یه به‌ڕوی گه‌نده‌ڵی‌و
ناعه‌داله‌تیدا نه‌بینیرا، ئاخر كاندید‌و هێزه سیاسیه‌كان جارێك له‌خۆیان
پرسیوه، چۆن ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنێك شه‌ش مانگ زیاتر به‌سه‌ر
ئه‌نجامدانیدا تێپه‌ڕی كردبێت، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه سه‌ره‌كی‌و
ده‌رهاویشته‌كانی دیار نه‌بێت، به‌ڕاست ئیدی چۆن ئێستا خه‌ڵكی
جارێكی دیكه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌دا بكه‌ن؟
ده‌كرێت كاندید‌و هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، جارێك له‌خۆیان بپرسن،
هه‌ڵبژاردن له‌پێناوی چیدا، ئایا هه‌ڵبژاردن بۆئه‌وه ده‌كه‌ین كه
هه‌ڵبژێرین له‌پێناو هه‌ڵبژاردندا، ئایا هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی
ماوه‌ی مانگێك خۆمان توشی سه‌رئێشه‌و شه‌ڕه‌په‌ڕۆو شه‌ڕه جنێو‌و
موهاته‌رات به‌یه‌كتری بكه‌ین، ئایا هه‌ڵبژاردن بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ین هه‌رچی
بوختان‌و جنێوێك كه‌پێشتر له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌دا
نه‌بوه، به‌بۆنه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ده‌رچونی زۆرترین كاندیدی هێزێكی
دیاریكراو، ده‌ست به‌داتاشین‌و به‌رهه‌م هێنانی وته‌ی نابه‌جێی‌و جنێوی
نوێ بكه‌ین.
له‌ڕاستیدا ناكرێت كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌وڵاتی ئێمه‌دا، له‌مانا
سۆسیۆسیاسیه‌كه‌ی داببڕین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر هۆكارێكی زۆر سانا،
هێزه سیاسیه‌كانی وڵاتی ئێمه، گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆساته‌وه‌ختی
دروستبون‌و سه‌رهه‌ڵدان‌و تائێستاش، به‌بێ داتاشینی دنیایه‌ك بوختان‌و
قسه‌و مێژوی نابه‌جێ بۆئه‌وانی دیكه، له‌به‌رامبه‌ریشدا دروستكردن‌و
هێنانه ئارای كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌چیرۆك‌و داستان‌و سه‌رگوزه‌شته‌ی
پڕئومێد‌و سه‌رفرازی بۆخۆیان، له‌ڕاستیدا فه‌رهه‌نگ‌و مێژوی سیاسی،
سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه كوردیه‌كان، نه‌ك ته‌نها ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان،
یاخود ئه‌وه‌ی كه‌پێی ده‌ڵین باشوری كوردستان، به‌ڵكو بۆسه‌رجه‌م
پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ئه‌و جۆره لێكدانه‌وه‌یه هه‌ر ڕاسته.
هه‌نوكه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو ده‌ستی پێكردو كاندیده
به‌ڕێزه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌نگیان پێبده‌ین‌و ببنه په‌رله‌مانتارو پارێزگار‌و
شتی قه‌به‌و گه‌وره، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێن، به‌چ جۆش‌و ئومێدێكه‌وه
ده‌نگیان پێبده‌ین، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شێكیان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی
دكتۆران‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان، نزیك‌و سێبه‌ری به‌رپرسه باڵاكانی حزبه‌كانن؟
به‌بڕوای من ئه‌وپه‌ڕی خۆگێلكردنه بچیت ده‌نگ بده‌یت‌و به‌شداری له‌پرۆسه‌یه‌كدا
بكه‌یت، كه‌ئه‌و پرۆسه‌یه له‌دواترداو لای هێزو سه‌ركرده سیاسیه‌كانی وڵاته‌كه‌ت،
ئه‌همیه‌تی پوشكه‌یه‌كی نیه، ئاخر ده‌نگده‌ری به‌رێز، جێی خۆیه‌تی جارێكیش
له‌خۆت بپریست، له‌پێناوی چیدا ده‌نگ ده‌ده‌یت، بۆئه‌وه‌ی دواتر بێڕێزی
به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگه‌كانمان بكرێت، ئه‌گه‌ر بێڕێزی نیه، كه‌واته پرسیارێكی
زۆر ساده كه‌هه‌قه هه‌موان به‌كاندیده به‌ڕێزه‌كانیشه‌وه له‌خۆمانی بكه‌ین،
ئایا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێش‌و له‌كوێیه، بۆپێمان ناڵێن، هه‌ڵبژاردنكراو
ته‌واوبو، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری
ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردابێت.
بۆپێمان ناڵێن گۆڕانكاری‌و نوێبونه‌وه له‌كوێی ژیانی سیاسی هه‌رێمی
كوردستاندا به‌یدی ده‌كرێت، نه‌خێر بۆ پێمان ناڵێن له‌سایه‌ی حكومه‌ته بنكه
فراوانه‌كه‌یاندا، موچه‌و بژێوی ژیانی ساده‌ی مرۆڤه ساده‌كانی ئه‌م وڵاته
كوانێ‌و له‌كوێیه.
داواكارم هه‌مو مرۆڤێكی ئه‌م وڵاته، ئه‌مجاره‌یان له‌خۆمان بپرسین، هه‌ڵبژاردن
بۆده‌كه‌ین، بۆچی ده‌چینه سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و ده‌نگ ده‌ده‌ین، ئاخر ئه‌مه
خۆجه‌ژن نیه، هه‌رچه‌ند مانگ جارێك، له‌به‌رخاتری باو‌و باپیران‌و نه‌ریتی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاینی كۆمه‌ڵگاكه‌مان هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڕێزان ده‌نگدان
پرۆسه‌یه‌كی سیاسی دیموكراسی مه‌ده‌نیه، ئه‌دی تائێستا ئێمه‌و ته‌نانه‌ت كاندیده
به‌ڕێزه‌كانیش له‌خۆمان پرسیوه، له‌وڵاتی ئێمه‌دا هه‌مو ئه‌و چه‌مكانه‌ی سه‌ره‌وه
(پرۆسه‌ی سیاسی‌و دیموكراسی‌و مه‌ده‌نی) بونیان هه‌یه، كه‌هه‌یه ئه‌دی
كه‌رامه‌ت‌و ڕێزی مرۆڤ له‌م وڵاته‌دا كوانێ، كه‌نیشه سه‌ری خۆمان به‌چیوه
سه‌رقاڵكردوه‌و له‌به‌ر كام فاكته‌رو پاڵنه‌رده‌چین ده‌نگ ده‌ده‌ین.؟!