لافاو حلاق

ده‌نگده‌ر ده‌نگ به کێ بدا؟
له زانستی ده‌روون ناسیدا ده‌وترێت ''ئه‌گه‌رمرۆڤ بوێرێت جارێك کارێکی
حه‌رام بکات ئه‌وا ئاسانه جاری دووه‌م و سێ یه‌م ئه‌و تاوه‌نه بکاته‌وه''
کێن ئه‌وانه‌ی له ناو کۆمه‌لگادا رووچوون به ناو کاره حه‌رام کراوه‌کاندا؟
زۆرێك له حه‌رام خۆره‌کان وه‌ك مانگی چوارده شه‌وقیان دیاره له ناو
کۆمه‌لگادا.زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ن ده‌ستیان خستۆته ناو شته حه‌رامه‌کان ئه‌وانه‌ن
که به ده‌نگتی ئێمه ده‌چنه ده‌سه‌لات دوای گه‌یشتنیان به ده‌سه‌لات گومان
له‌وه‌دانیه زۆربه‌یان ده‌ست ده‌به‌ن بۆ شته حه‌رام کراوه‌کان ئه‌ویش ده‌ست
بردنه بۆ سامانی گشتی و سنوردار کردنی ده‌سه‌لاتیان ته‌نها بۆ کۆمه‌لێ
که‌سی خۆیان‌و ده‌وورو به‌ریان،دوا ته‌واو بوونی واده‌ی پۆسته‌که‌یان زۆربه‌ی
له‌و به‌ر پرسانه دووباره کاندید ده‌کرێنه‌وه بۆ خولێکیتر هه‌ندێکیشیان دوور
ده‌خرێنه‌وه، بۆیه ئه‌وانه‌ی لایان روونه که جارێکی‌تر کاندید ناکرێنه‌وه،.
دواتر که ئه‌وه‌یان زانی ئیتر ده‌ست ده‌که‌ن به حه‌رام خۆری‌و بردنی
سامانی ولات ژیانی داهاتوویان تا راده‌یه‌کی زۆر مسۆگه‌ر ده‌که‌ن،
به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه
بۆ به‌لێنو دروشمه بریقه‌داره‌کانیان که پێشتر له کاتی بانگه‌شه کردندا کردبویان
به دروشم بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به کورسیه‌کانیان،لێره‌دا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه به ده‌نگده‌ری
به‌رێز بلێم وشیار بوون له رووی ده‌نگدانه‌وه زۆر پێویسته، هه‌موومان ئه‌م ئه‌ستێره
دره‌وشاوانه ده‌بینین که ده‌ستیان هه‌بووه له گه‌نده‌لی به ده‌نگی ئێمه‌ی هاولاتی ،جا
لێره‌دا زۆرگرینگه‌ه به ئاگا بین له‌و ده‌نگه‌ی که ئێمه هه‌مانه بۆ کاندیده‌کان له جیاتی
ئه‌وه‌ی به پۆسته‌ره جوانه‌کانیان باوه‌رمان هه‌بێ با ویژدانی ئه‌م کاندیده بناسین که
ئه‌بێته جێگای متمانه‌ی ئێمه‌ی ده‌نگده‌ر، با هه‌ول بده‌ین حه‌رام خۆره‌کان دوور
بخه‌ینه‌وه له پۆستوو پله ئیداریه‌کانی ولات ،له جیاتی بۆ جاری دووه‌م و سێیه‌م هه‌ر
له‌سه‌ر حه‌رام خواردن به‌رده‌وام بن با هه‌ولی بده‌ین ده‌نگمان بده‌ین به که‌سێك به
ویژدانه‌وه له پۆسته‌که‌ی کارمان بۆ بکات.!!