بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان گه‌يشته رێككه‌وتن و له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا سه‌رۆكى شاندى گۆڕان رايگه‌ياند، ئه‌وان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى شه‌ريك بن له كابينه‌دا.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، هه‌ريه‌ك له فازڵ ميرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و سه‌رۆكى شاندى گۆڕان عومه‌رى سه‌يد عه‌لى باسيان له رێككه‌وتنه‌كه‌يان كرد.
عومه‌رى سه‌يد عه‌لى وتى: "گۆڕان هه‌ريه‌ك له پۆسته‌كانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه، دارايى و ئابوورى، بازرگانى، ئه‌وقاف، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و جێگرى وه‌زيرى ناوخۆيان به‌ركه‌وتووه".
عومه‌رى سه‌يد عه‌لى داواشى له لايه‌نه سياسييه‌كان كرد، به‌شدارى له كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌ت بكه‌ن و هاوكار بن بۆ دانانى به‌رنامه‌يه‌كى هه‌مه‌لايه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێم.
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانييدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان ئاشكرايكرد، هه‌فته‌ى داهاتوو، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌وه‌ى به‌ر گۆڕان كه‌وتووه ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردنى خۆيان بووه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، فازڵ ميرانى هيواى خواست چوار ساڵى داهاتوو، سه‌رده‌مى ته‌بايى و ئارامى و ئاشتى كۆمه‌ڵايه‌تى بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شاندى پارتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ماڵى راسپێردراوى پارتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت نێچيرڤان بارزانى، ئه‌نجامدرا.
دوێنێ چوارشه‌ممه 16ى نيسان – ئه‌پريل، له لێدوانێكدا سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان فازڵ ميرانى رايگه‌ياند، پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن حكومه‌ت پێكده‌هێنين و پشكى يه‌كێتى به‌جێده‌هێڵين تا ئه‌وان پۆسته‌كانيان وه‌رده‌گرن.
شانده‌كه‌ى پارتى پێكهاتبوو له سكرتێری مەكتەبی سیاسی فازڵ ميرانى و هه‌ريه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سياسى: رۆژ نورى شاوه‌يس، مەحمود محەممەد، دڵشاد شەهاب و ئازاد بەرواری.
شانده‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانيش پێكهاتبوو له عومەری سەید عەلی، محەممەد حاجی، جەلال جەوهەر و مستەفا سەید قادر.