ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك یه‌كێتی له یادی كاره‌ساتی ئه‌نفاڵ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر راده‌گرن.
ماڵپه‌ڕی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی بڵاویكردۆته‌وه،"وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ده‌ست پێشخه‌ر ده‌بین له راگرتنی هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌ك له رۆژی یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال ."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتریش یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاندبوو ئه‌وان له یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال له گه‌رمیان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌گرن.
رۆژی 14/4ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال دیاری كراوه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و یاده له ناوچه جیاجیاكانی گه‌رمیان له پارێزگای سلێمانی ده‌كرێته‌وه.
به‌شێكی تری راگه‌ینراوه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌وان له‌و رۆژه‌دا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راده‌گرن.