پەرواز و گۆران بوونە باڵیۆز

هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ پەرواز و گۆران ساڵح، لە لایەن رێكخراوی كوردستانێکی سەوز خەڵاتی ریزلێنانیان پێ بەخشرا و بە باڵیۆزی ژینگە هەڵبژێردران.

لە لێدوانێكدا گۆران ساڵح رایگەیاند: جێگای دەستخۆشییە، كە رێكخراوی كوردستانێکی سەوز دوێنێ من و پەروازی بە باڵیۆزی ژینگەی كوردستان هەڵبژارد.

ئەوەش بۆ ئێمە مایەی شانازییە، كە بتوانین لە رێگای هونەرەوە خزمەت بە ژینگەی كوردستان بكەین. گۆران هەروەها گوتی، دەبێ هەموومان هەست بەو بەرپرسیارێتییە بكەین، بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان  و هەموومان ببین بە باڵیۆز لە شوێنی خۆمان.