ئه‌م شه‌و، له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی، (پاش ئه‌وه‌ی كاتی
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌واوده‌بێت) له‌ناو ژماره‌یه‌ك بانگه‌شه‌كاره‌وه ته‌قه له هێزێكی
پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌كرێت و دوو پۆلیس و هاوڵاتییه‌ك
بریندارده‌بن.
ئه‌مشه‌و پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتییه‌وه سكاڵا تۆمارده‌كرێت كه له‌لایه‌ن بانگه‌شه‌كاران له‌شه‌قامی سالم هێرشكراوه‌ته‌سه‌ریان و زیان به ئۆتۆمبێله‌كانیان
گه‌یه‌نراوه، هه‌ربۆیه هێزێكی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی ده‌گه‌نه
شوێنێ روداوه‌كه، به‌ڵام له‌ناو بانگه‌شه‌كاران ته‌قه‌یان لێده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان نه‌قیبێكی پۆلیس به‌ناوی (هـ. د . ب) و پۆلیسێك
به‌ناوی (هـ. ح. ڕ) و هاوڵاتییه‌ك برینداربوون و ده‌ستبه‌جێ
گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی و چاره‌سه‌ری پێویستیان
بۆ ئه‌نجامدراوه.