له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیمزاكردنی رێكه‌وتنی كۆتایی‌یان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت راگه‌یاندو برِياريشة هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نسویدا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رێككه‌وتن.
ی‌ه خۆشیه‌وه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری گۆڕان رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتن كه شه‌ریك بن له‌حكومه‌ت و هه‌فته‌ی داهاتوش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هه‌روه‌ها وتی پشكی گۆڕان له‌كابینه‌ی نوێ به‌م شێوه‌یه‌یه: سه‌رۆكی په‌رله‌مان، پێشمه‌رگه، دارایی ، بارزگانی، ئه‌وقاف، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، جێگری وه‌زیری ناوخۆ.