لیستێکی عەرەبی لە پارێزگای کەرکوک:رێگەنادەین خەونی کورد بۆ گەڕاندنەوەی کەرکوک بۆ سەر ھەرێم بێتەدی



















لیستێکی عەرەبی لە پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت: بەرنامەی کاری بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت دەکات بەدژایەتیکردنی کورد لەشاری کەرکوک.
عومەر جبوری سەرۆکی لیستی (جەبھەی عەرەبی لیلئینقاز)، رۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند، بەرنامەی کاری لیستەکەی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بریتیە لە دژایەتیکردنی کورد و رەتکردنەوەی پڕۆژەی کورد بۆ گەڕاندنەوەی شاری کەرکوک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.
جبوری دووپاتیشیکردەوە، بەھیچ شێوەیەک رێگەنادەن خەونی کورد بۆ گەڕاندنەوەی کەرکوک بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بێتەدی.