دانه‌مه‌زراوه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه،
به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنیانه‌وه بڕوانامه‌كانیان سووتاند.دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی
رابردوو ژماره‌یه‌ك له ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی
سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، مۆڵه‌تی هه‌فته‌یه‌كیان دایه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
بۆ دامه‌زراندیان، به‌هۆی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌یانه‌وه ئه‌مڕۆ له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا
له‌باخی گشتیی هه‌ڵه‌بجه بڕوانامه‌كانیان سووتاند.ئه‌م ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوانه
ژماره‌یان زیاتر له 350 كه‌س ده‌بێت و رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌مه دواین چالاكییان
نییه و چالاكیی دیكه‌ش ده‌كه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی
دامه‌رزاند دێته قسه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن به ده‌یان كه‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی خزم و
كه‌سی به‌رپرسانن، به‌سه‌ر ئێمه‌دا بازیان داوه و دامه‌زراون، به‌ڵام ئێمه‌ی
هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و بێپشت، هه‌ر له شوێنی خۆمانین و هێشتا هه‌ر
چاوه‌ڕێی دامه‌زراندن ده‌كه‌ین.كاندیدێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش بۆ ئه‌نجوومه‌نی
پارێزگای سلێمانی، پشتگیری له داواكاریی ئه‌و ده‌رچووه دانه‌مه‌زراوانه
ده‌كات و ده‌ڵێت "كار ده‌كه‌ین بۆ نه‌هێشتنی ناعه‌داله‌تی و ره‌خساندنی هه‌لی
دامه‌زراندن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووان به‌بێ جیاوازی".