كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر و دوای كۆبونه‌وه‌ی نێوانیان، سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند شاندی دانوستانكاریان پاش كۆبونه‌وه و گفتوگۆی نێوانیان له‌گه‌ڵ شاندی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتو رێككه‌وتن.
به‌پێی زانیاریه‌كان له ئێستادا كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكرات و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆتایی هاتوه و سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رايگه‌یاندوه: له كۆبونه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌به‌ری نێوان شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كورستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستاندا، پاش گفتوگۆ له نێوان هه‌ردو لادا، رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌شداریی كۆمه‌ڵ له كابینه‌ی نوێ‌دا واژۆ كرا.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو؛ كه به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ده‌سته‌ی ژینگه، پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بێت له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ و پێش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆتایی هات و راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكرده‌وه و پۆسته وه‌زاریه‌كانی گۆڕانیش راگه‌یه‌نرا كه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌ری ده‌كه‌وێت.