راوێژكارێکی تایبه‌تی جەلال
تاڵه‌بانی رایدەگەیەنێت ئەو وێنانەی لە چەند رۆژی رابردودا لە لایەن دەزگاکانی
یەکێتیەوە بڵاو کرانەوە لە جەژنی نەورۆزدا و لە یەکێک لە چێشتخانەکانی بەرلیندا
گیروان.
د. له‌تیف ره‌شید، راوێژكاری
تایبه‌تی جەلال تاڵه‌بانی سەرۆک کۆماری عێراق به رادیۆ سه‌وا-ی راگه‌یاندوە به‌بۆنه‌ی
جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه، مام جه‌لال به یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ك له كه‌سه نزیكه‌كانی چووه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه و له چێشتخانه‌یه‌كی به‌رلین-ی پایته‌خت نانی خواردووه.
د. له‌تیف ره‌شید
ئاماژەی بەوە کردووە جەلال تاڵەبانی توانای قسەکردنی هەیە و دەتوانێت لەگەڵ
ئەوانەی دەوروبەری خۆی وتوێژ بکات.