ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى عه‌لى باپير، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا،ستراتيژى كۆمه‌ڵى ئيسلامى بۆ راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى خسته‌ڕوو.
ئه‌مرۆ له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى عه‌لى باپير، پڕۆژه‌ى راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى خسته‌ڕوو.
ئه‌وه يه‌كه‌م پڕۆژه‌ى له‌و جۆره‌يه له ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به ستراتيژى پێكهێنانى ده‌وڵه‌تى كوردى بخرێته‌ڕوو.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، عه‌لى باپير، نووسينى كتێبێكى خۆى له 1984 به ناونيشانى "سۆزى نه‌ته‌وايه‌تى" بير هێنايه‌وه و وتى: "ئێمه ناڵێين كه‌س باسى ده‌وڵه‌تى كوردى نه‌كردووه، ئه‌و باسه لێره و له‌وێ خراوه‌ته‌ڕوو، چ وه‌ك هه‌ڕه‌شه، يان وه‌ك ره‌وايه‌تى ماف، به‌ڵام ئێمه نه‌خشه‌رێگايه‌كى وردمان له باره‌يه‌وه ئاماده كردووه".
هه‌روه‌ها وتى: "عێراق به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌ڕوات و ده‌بێت ئاماده‌كاريبكه‌ين و خۆمان بۆ راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌ت ئاماده بكه‌ين، چونكه عێراق هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا به پينه‌و په‌ڕۆ درووستبووه. ئێستا به‌و شێوه‌يه نييه، كه له ده‌ستووردا هاتووه، چونكه ئه‌و ده‌ستووره‌ى له عێراق هه‌يه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، عێراق ده‌وڵه‌تێكى ئيتحادى ئيختيارييه".
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ستراتيژه‌كه‌وه، ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى روونيكرده‌وه، كه ستراتيژه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ بۆ راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى له‌خۆگرتووه.
له باره‌ى ته‌وه‌ره‌كانه‌وه وتى: "ته‌وه‌رى يه‌كه‌م: به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردستان و چۆنێتى لابردنى ئه‌و به‌ربه‌ستانه باسكراوه. ته‌وه‌رى دووه‌م: تێڕوانينى ئيسلامييه‌كان بۆ مافى چاره‌ى خۆنووسين و ده‌وڵه‌تى كوردى خراوه‌ته‌ڕوو. له ته‌وه‌رى سێيه‌ميشدا: ميكانيزمه‌كانى هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه دياريكراوون".
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره لايه‌نێكى ئيسلامى كوردى پێش لايه‌نه‌كانى ديكه پڕۆژه‌يه‌ك بۆ راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى ده‌خاته‌ڕوو.