شەشی نیسان، رۆژێکی مێژوویی لە ژیانی سیاسیی تاڵەبانی





ئەمڕۆ 9 ساڵ تێدەپەڕبێت، بەسەر هەڵبژاردنی جەلال تاڵەبانی وەك یەكەمین كورد بۆ سەرۆكایەتی كۆماری عێراق.

رۆژی 6 ی نیسانی 2005، لە دانیشتنی کۆمەڵەی نیشتمانی عێراق (ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێستا)، جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەك سەرۆك كۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی وەك جێگری سەرۆك كۆمار هەڵبژێردران ‌و لەكۆی 257 دەنگ، 227 دەنگی ئەنجوومەنەكەیان بەدەستهێنا.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2003 لەلایەن ئەمریكاوە هێرشكرایە سەر عێراق و دوای 20 رۆژ ئەمریكا عێراقی گرت، لە هەمان ساڵدا حكومەتی كاتی دامەزرێندرا و دوای دوو ساڵ، یەكەم پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەچوو.

پاش ئەو هەڵبژاردنە، لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵەی نیشتمانی عێراق جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرا.

جەلال تاڵەبانی یەكەم سەرۆك كۆمار بوو، دوای رووخانی رژێمی بەعس لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی هەڵببژێردرێت و یەكەمجاربوو كوردێك ببێتە سەرۆك كۆماری عێراق. دوای هەڵبژاردنی ساڵی 2010، بۆ جاری دووەم جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرایەوە.