عارف روشدی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بێده‌نگی شكاند.
عارف روشدی كه چه‌ند مانگێگه ده‌ستی له‌ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه، دوێنێ له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی پارتی یه‌وه ده‌نگۆی چونه ناو ریزه‌كانی پارتی بڵاوبوویه‌وه.
عارف روشدی له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (suliradio) رایگه‌یاند "هۆكاری سه‌ره‌كی واز هێنانم له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، په‌یوه‌ندی به دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حیزبه‌كه‌مه‌وه هه‌یه".
راشیگه‌یاند"بچن له مه‌لا به‌ختیار و ره‌فعه‌ت عبدالله بپرسن، پێتان ده‌ڵیت كه من له‌به‌رچی وازم له یه‌كێتی هێناوه. ئه‌وان هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌موو ئه‌و به‌زمانه‌ن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هاتووه".
وتیشی "ئه‌و دووئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیی یه‌كێتی، ده‌یان تێكۆشه‌ری دێرینی ئه‌م حیزبه‌یان ده‌رپه‌ڕاندوه‌و یه‌كێتی یان قۆرخكردوه و رێگه ناده‌ن هیچ جۆره چاكسازیه‌ك له‌ناو یه‌كێتی دا بكرێت. ئه‌وان یه‌كێتی یان توانده‌وه".