پێشنیارنامه‌یه‌ک ده‌رباره‌ى ئاڵۆزیه‌کانى سوریا کرا و تیایدا
هێرشى سه‌ر کوردان ، ئه‌رمه‌نى و مه‌سیحییه‌کان شه‌رمه‌زارکرا .
هه‌وره‌ها خۆبه‌رێوه‌به‌رى دیموکراتى هه‌رێمییه کوردییه‌کانى
رۆژئاواى کوردستان به‌شێوه‌یه‌کى داخراو دانى پێدانرا و
پیشتگیرى بۆ رۆژئاواى کوردستان راگه‌یه‌ندرا .
شایه‌نى باسه هه‌ر ئه‌مرۆ به‌ر له دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مانى
ئه‌وروپا له‌سه‌ر مژارى '' له سوریا کۆمه‌ڵگا له ژێر مه‌ترسیدایه"،
شاندێکى PYD چه‌ند دانوستاندنێکى ئه‌نجامدا و کۆنگره‌یه‌کى
رۆژنامه‌وانى ساز کرد .
نوێنه‌رى PYD عه‌بدولسه‌ڵام مسته‌فا له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا
وته‌یه‌کى پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند که ئه‌وان خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌که‌ن
بۆ ته‌واوى سوریا گرنگیه‌کى ته‌واوى هه‌یه ، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش
له نێوان گه‌لى کورد ، عه‌ره‌ب و گه‌لانى تردا کێشه‌یه‌ک نیه و
له‌ژیانێکى هاوبه‌ش و ئارام‌دا ده‌ژین .
فورات نیوز