ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، زۆرترین چانسی هه‌یه بۆ بردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سێیه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كوتله‌ی موته‌حیدونیش به نیازه، تاریق هاشمی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كاندید بكات.
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، له ڕاپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی 30ی نیسانی عێراق، ڕایگه‌یاندوه: نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، دیارترین كاندیده بۆ بردنه‌وه‌ی خولی سێیه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، 18 ملیۆن عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی گاردیان ، مانگی نیسان، زۆرترین دیموكراسی تیا به‌رجه‌سته ده‌كرێت له جیهاندا و له‌م مانگه‌دا له شه‌ش ولاَتی جیهان كه بریتین له هیندستان و ئه‌فغانستان و مه‌جه‌ر و ئه‌ندۆنیسیا و جه‌زائیر و عێراق ، هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیش له كۆی ئه‌و ولاَتانه، ده‌گاته ملیارێك ده‌نگده‌ر.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌حده جومه‌یلی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی موته‌حیدون ، به سۆمه‌رییه نیوزی رایگه‌یاندوه: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تاریق هاشمی جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆمار كه به‌تۆمه‌تی تیرۆر سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه ، بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید بكه‌ن، گه‌ر هاتوو دۆسییه‌كه‌ی یه‌كلاكرایه‌وه، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه له سیاسه‌تدا، هه‌موو شتێك ده‌بێت.