بارزانی‌ : كێشه‌ی‌ كورد نه‌وت وگاز و بودجه‌ نیه‌




سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ عێراق ده‌یه‌وێت ببێته‌ باڵاده‌ست و حكومڕان وكورد پاشكۆیان بێت، بارزانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ كورد نه‌وت وگازو بودجه‌ نیه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بلاویكرده‌وه‌، مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ میانه‌ی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ هانس سۆبودا سەرۆكی گرووپی سۆسیال دیموكراتەكانی پەرلەمانی ئەورووپا، رایگه‌یاندووه‌" دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەمای شەراكەتی دوو نەتەوەی سەرەكیی كورد و عەرەب پێكهاتووە، بەڵام بەداخەوە حكوومەتەكانی عێراقی ئەم بنەمایەیان پێشێل كرد و هەوڵیاندا خۆیان ببنە باڵادەست".

له‌ كۆبونه‌وه‌ه‌كه‌دا سەرۆكی گرووپی سۆسیال دیموكراتەكانی پەرلەمانی ئەورووپا به‌ڵێنی‌ داوه‌ كه‌ په‌یامی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ئه‌وروپا بگه‌ینێت.

بارزانی‌ باسیله‌وه‌شكردووه‌ كه‌" ئێستا كێشەكە نەوت و گاز و بودجە نییە، كێشەی سەرەكی ئەوەیە كە كورد دەیەوێ لەگەڵ عێراقدا شەریك بێت بەڵام ئەوان دەیانەوێ خۆیان حوكمڕان بن و كورد پاشكۆیان بێت".