هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قێك له ناوچه سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و خۆرئاواى كوردستان، پارتى ديموكراتى كوردستانى رووبه‌ڕووى ره‌خنه كردووه‌ته‌وه و له به‌ياننامه‌يه‌كيشدا پارتى چاره‌سه‌رى ديموكراتى كوردستان ئه‌و كاره به "پشتيوانيكردنى داعش" وه‌سفده‌كات.
خه‌نده‌قه‌كه له سنوورى هه‌رێمى كوردستان به رووى خۆرئاواى كوردستان لێده‌درێت و وه‌ك له گرته‌ى ڤيديۆى بڵاوكراوه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌يه‌ك هێزى پێشمه‌رگه‌ى سنوورى پارتى ديموكراتى كوردستان چاودێرى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌كه ده‌كه‌ن.
له كاردانه‌وه‌يه‌كدا، ده‌سته‌ى کارگێڕى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان PÇDK له به‌ياننامه‌يه‌كدا وێڕاى ئيدانه‌كردنى ئه‌و كاره رايگه‌ياند، "هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌ق پشتیوانيکردنى چه‌ته‌کانى داعشه له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان له رۆژئاواى کوردستان".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا داوا له ميدياى كورديى كراوه: "هه‌موو راگه‌یاندنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به ئه‌رکى خۆیان هه‌ستن بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى ئه‌م کاره نابه‌جێیه، که خزمه‌ت به دوژمنانى گه‌له‌که‌مان ده‌کات".
ده‌قى به‌ياننامه‌كه
پارتی چاره‌سه‌ری؛ هه‌ڵکه‌ندنى "خه‌نده‌قى شه‌رم" له‌لایه‌ن پارتیه‌وه دژایه‌تى گه‌له‌که‌مانه له ڕۆژئاواى کوردستان
گه‌لى کورد به درێژایى مێژوو له به‌رخودانى و تێکۆشان‌دا به‌رده‌وام بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى بۆ ژیانێکى ئازاد و دیموکرات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش قوربانى زۆرى داوه و کۆلى نه‌داوه، به‌رامبه‌ر به پیلانگێڕان و داگیرکه‌ران به نۆکه‌رانیشیانه‌وه قۆناغ به قۆناغ توانیویه‌تى شکست به‌و سیاسه‌ته قیزه‌ونه بهێنێ.
ئه‌و گۆڕانکایانه‌ى که له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به گشتى و کوردستان به تایبه‌تى هاته ئاراوه گه‌وره‌ترین هه‌ل بۆ گه‌له‌که‌مانی ڕه‌خساند که سوودى لێ وه‌ربگرین، له باکورى کوردستان به پێشنیارکردنى پڕۆژه‌ى ئاشتى به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجالان توانى شێوازى هه‌نگاوى چاره‌سه‌رى بۆ گه‌لى کورد و گه‌لى تورک به بنه‌ما وه‌ربگرێ و پێشه‌وه چون هه‌یه. له ڕۆژئاواش به‌و هه‌نگاوه مه‌زنه‌ى که به ده‌ستهات له لایه‌ن هێزه‌کانى یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌وه و پێکهێنانى کانتۆنه‌کانى جه‌زیره و کوبانى و عه‌فرین گه‌له‌که‌مان و دۆستانى دڵخۆشکرد و پشتیوانیان لێکرد و ناحه‌زان و نۆکه‌رانى توشى شۆک کرد و که‌وتنه دژایه‌تى و هێرشکردنه سه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان له ڕۆژئاوا. به‌م سه‌رکه‌وتنه پیلانى لۆزان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، یه‌کیه‌تى گه‌لى کورد پته‌وتر بوو دۆست و ناحه‌زانى گه‌له‌که‌مان ڕووى ده‌مامکداریان ئاشکرابوون.
تورکیا و سوریا و ئێران و سعودیه و قه‌ته‌ر و پارتى دیموکراتى کوردستان به هاوکارى چه‌ته‌کانى داعش و جه‌بهه النصره و به‌کریگیراوانى تر به گه‌لێک شێواز بۆ له‌ناوبردنى ئیراده‌ى گه‌له‌که‌مان چى له ده‌ستیان هات کردیان، به‌ڵام شکستیان هێنا.
هێرشه‌کانى ئه‌م دوایه‌ى چه‌ته‌کانى داعش بۆ سه‌ر کوبانى به شێوازێکى به‌فراوان و به‌هاوکارى تورکیا ناوچه‌که‌ى به‌ره‌و شه‌ڕێکى دژوار برد، بۆ پشتیوانى کردن داواى هاوکاریکرا که‌چی له هه‌رێمى کوردستان به‌ته‌نها پارتى دیموکراتى کوردستان له‌باتى هاوکارى کردن ده‌ستى کردوه به هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌قێک به درێژایى سنورى نێوان ڕۆژئاوا و باشورى کوردستان ئه‌مه‌ش به‌و وواتایه دێت که:
1ـ له ژێر هه‌ر بیانویه‌کدا بێت پارتى دیموکراتى کوردستان به ئاشکرا دژایه‌تى به‌رامبه‌ر به هه‌موو گه‌لى ڕۆژئاواى کوردستان ده‌کات.
2 ـ هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌ق (خه‌نده‌قى شه‌رم) پشتیوانى کردنى چه‌ته‌کانى داعشه له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان له ڕۆژئاواى کوردستان.
3 ـ ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ى گه‌له‌که‌مان له باکور و ڕۆژئاوا و هاوکارى و پشتیوانى لایه‌نه سیاسیه‌کان له کوردستان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که ئیتر سنوور له نێوان پارچه‌کانى کوردستاندا که نزیکه سه‌ده‌یه‌که له لۆزانه‌وه به سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا سه‌پێنراوه به سه‌رچووه، به‌ڵام پارتى دیموکراتی کوردستان ده‌یه‌وێ شه‌رعییه‌تى پێ بداته‌وه.
4 ـ ده‌کرێت بڵین که پارتى دیموکراتى کوردستان پێشه‌نگایه‌تى ده‌کات بۆ بێ ئیراده‌کردن و له ناوبردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌له‌که‌مان له کاتێکدا تورکیا و ئێران و سوریا نه‌یانتوانیوه به‌و شێوازه هه‌نگاو بنێن.
5 ـ پارتى دیموکراتى کوردستان له‌سه‌ر ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لێدوان ده‌دات و داخستنى سنوور و دژایه‌تى کانتۆنه‌کان و هه‌ڵکه‌ندنى(خه‌نده‌قى شه‌رم)، بۆیه پێویسته شه‌رمه‌زار بکرێت له لایه‌نه سیاسیه‌کانى به‌شداربوى حکومه‌ته‌وه و نابێ ناوى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌کار بهێنرێ ده‌نا هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌رپرسیارن له‌وتاوانه‌دا.
6 ـ هه‌موو راگه‌یاندنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به ئه‌رکى خۆیان هه‌ستن بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى ئه‌م کاره نابه‌جێیه که خزمه‌ت به دوژمنانى گه‌له‌که‌مان ده‌کات.
7 ـ داوا له هه‌موو لایه‌نى سیاسى و ڕێکخراوى مه‌ده‌نى و که‌سایه‌تى دڵسۆز و ڕ‌ۆشنبیرانى گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که یه‌ک هه‌ڵوێست بین بۆ شه‌رمه‌زار کردنى هه‌ڵکه‌ندنى خه‌نده‌قى شه‌رم و پشتیوانى گه‌له‌که‌مان بین له ڕۆژئاواى کوردستان.
ده‌سته‌ى کارگێرى پارتى چاره‌سه‌رى دیموکراتى کوردستان