له ميانه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى كه‌ناڵى سكاى نيوزدا، پيشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه، پرسيارى به‌جێهێشتنى ده‌سه‌ڵاتى ئاراسته‌ى بارزانى كرد و له وه‌ڵاميشيدا بارزانى ره‌تيكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتى قۆرغكردبێت و مه‌رجى خۆى بۆ به‌جێهێشتنى كورسى سه‌رۆكايه‌تى خسته‌ڕوو.
"نامه‌وێت بۆشايى درووست بێت"
له دوا به‌شى به‌رنامه‌ى "بصراحة"ى كه‌ناڵى سكاى نيوزدا، زينه يازه‌چى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه، پرسيارى له بارزانى كرد و وتى: "نه‌ياره‌كانت تۆمه‌تبارت ده‌كه‌ن به‌وه‌ى قۆرغى ده‌سه‌ڵاتت كردووه؟" له وه‌ڵاميشيدا سه‌رۆكى هه‌رێم مه‌سعود بارزانى به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ره‌تكرده‌وه.
بارزانى وتى: "له خولى يه‌كه‌مدا به هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى پۆسته‌كه‌م وه‌رگرت و له خولى دووه‌مدا ره‌تمكرده‌وه، له په‌رله‌مانه‌وه سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرێت و له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنى راسته‌وخۆوه و به ده‌نگى گه‌ل بوومه سه‌رۆكى هه‌رێم".
هه‌روه‌ها وتى: "كاتێك ماوه‌ى ياسايى ته‌واو بوو، داوام له په‌رله‌مان كرد، چاره‌سه‌رێكى ئه‌و مه‌سه‌له‌يه بكات و هيچ كه‌سێك خۆى نه‌پاڵاوت بۆ پۆسته‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ته‌كه‌ى پێ راسپێرم، ماوه‌كه درێژ كرايه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نييه كێشه درووست بێت و بۆشايى له‌دواى خۆى به‌جێبمێنێت و وتى: "من په‌يوه‌ست نيم به كورسى و وه‌كو كه‌س نيم له‌و رووه‌وه، بڕوام به ديموكراتى هه‌يه و جێگه‌ى قبوڵم نييه زيان به‌و ديموكراتييه بگات، من له هه‌موو كاتێكدا ئاماده‌م كورسييه‌كه به‌جێ بهێڵێم؛ ئه‌و كاته‌ى په‌رله‌مان و هێزه‌كان و حزبه‌كان ده‌گه‌نه رێككه‌وتنێك له باره‌ى چۆنێتى به‌رێوه‌بردنى هه‌رێم".
سڕه عه‌جيب و غه‌ريبه‌كه
بارزانى، له ميانه‌ى ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ى كه‌ناڵى سكاى نيوز به زمانى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵيدا ئه‌نجامى دابوو، باسى له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق نورى كامل مالكى كرد و رايگه‌ياند، ئومێدى ئه‌وه‌م پێ هه‌بوو، مالكى به‌شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورددا بكات، به‌و پێيه‌ى ناوبراو له‌گه‌ڵ كورد ژيا بوو.
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ جارى دووه‌م، له لايه‌ن مالكييه‌وه، بارزانى وتى: "ئه‌وه به پشتيوانى و كۆكبوونى ئه‌مريكا و ئێران بوو".
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا، بارزانى وه‌ڵامى پرسيارى كاريگه‌رى و پشتيوانى ئه‌مريكا و ئێرانى بۆ مالكى دايه‌وه و وتى: "سڕێكى عه‌جيب و غه‌ريبه، تا ئێستا وه‌ڵامم ده‌ستنه‌كه‌وتووه، ئێران و ئه‌مريكا كه له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ناكۆكن، بۆچى له‌سه‌ر مالكى و مانه‌وه‌ى كۆكن".
ده‌وڵه‌ته كوردييه‌كه
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌رنامه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياند، ده‌وڵه‌تى كورديى مافى ره‌واى كورده و پێويسته ئه‌وه به ئاشتى بێته دى، له باره‌ى سنوورى ده‌وڵه‌ته‌كه‌يشه‌وه، بارزانى روونيكرده‌وه، له "لە ئێستادا تەنیا لە كوردستانى عێراق دەبێت".
بارزانى وتى: "به‌دڵنياييه‌وه ده‌وڵه‌تى كوردستان به‌ڕێوه‌يه".
سه‌باره‌ت به داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم به عێراقه‌وه، سيستمى فيدراڵيه‌ت كاتى به‌سه‌ر چووه و باش‌ترين بژار هه‌ڵبژاردنى سيستمى كۆنفيدراڵييه.
له باره‌ى واده‌ى ده‌وڵه‌ته كوردييه‌كه‌شه‌وه، بارزانى هيچ واده‌يه‌كى ديارى نه‌كرد و ته‌نيا وتى: "به‌ڕێوه‌يه و كه‌س ناتوانێت رێگريمان لێبكات و ده‌ستنيشانكردنى واده‌يه‌ك بۆ راگه‌ياندنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته قورسه".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى به‌يه‌كه‌وه ژيان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارزانى وتى: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ندى ده‌ستوور بن، به‌يه‌كه‌وه ژيانمان هه‌ڵبژاردووه و ئه‌گه‌ر فيدراڵيه‌تمان قبوڵ نه‌بوايه ده‌نگمان پێنه‌ده‌دا، به‌ڵام ئێستا به‌غدا پابه‌ندى ده‌ستوور نييه".
له به‌شى دووه‌مى به‌رنامه‌كه‌دا، كه‌ناڵى سكاينيوز ميواندارى چه‌ند كه‌سايه‌تييه‌كى كردبوو بۆ خستنه‌ڕووى كۆمێنتيان له باره‌ى ده‌قى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌وه.
له‌و ميانه‌يه‌دا، يه‌حيا ئه‌لكوبه‌يسى راوێژكارى سه‌نته‌رى عێراقى بۆ توێژينه‌وه ستراتيژييه‌كان رايگه‌ياند، دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى خه‌ونى هه‌موو كوردێكه، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌يه هه‌ر به خه‌ون ده‌مێنێته‌وه، چونكه ئيمكانيه‌تى پێكهێنانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته په‌يوه‌ندى به سياسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى و ئاماده‌كارى پێشوه‌خته‌وه هه‌يه.
ئه‌و شاره‌زايه وتيشى: "ئيداره‌ى كوردى له ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا شكستى هێناوه له يه‌كخستنه‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌ولێر و سلێمانى، بۆيه له رووى كرده‌وه‌وه، ئه‌سته‌مه له ئێستادا كورد بتوانێت ده‌وڵه‌ت رابگه‌يه‌نێت".
كوبه‌يسى ئه‌و پرسياره‌شى كرد، سنوورى ئه‌و ده‌وڵه‌ته كوردييه كوێيه، له كاتێكدا له پارێزگاكانى نه‌ينه‌وا، كه‌ركووك، سه‌لاحه‌دين كێشه‌ى سنوور و ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵ هه‌يه و به چاره‌سه‌ر نه‌كراوى ماوه‌ته‌وه.
باسكردن له درووستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردى له سنوورى هه‌رێمى كوردستان، كه سنووره‌كه‌ى له سێ پارێزگاى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك تێپه‌ڕ ناكات، وه‌ك شاره‌زايان بۆى ده‌ڕوانن ره‌نگه چاره‌نووسى كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ هه‌ميشه به ناديارى بهێڵێته‌وه.
وه‌رگیراوه له‌ماڵپه‌ری NRT