وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ سێ شه‌ممه ده‌ست ده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ، رایگه‌یاند"وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان : سبه‌ی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 8/4/2014 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت
له ئێستادا هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته قه‌یرانی دارایی و قه‌یرانی كه‌می پاره له‌بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌كاتی خۆیدا دابه‌شناكرێت و دواده‌كه‌وێت، به‌رپرسانی هه‌رێم به‌شێكی ئه‌م قه‌یرانانه بۆ نه‌ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌گه‌رێننه‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه .