لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا شاندی دانوستاندنكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەقی ئەو رێككەوتننامەیان بڵاوكردەوە، كە بۆ پێكهێنانی حكومەت لەسەری رێككەوتوون.
دەقی رێککەوتننامەکە:
له‌پێناو هێنانه‌دی به‌رژوه‌ندییه باڵا‌كانی گه‌له‌كه‌مان و له ڕوانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و هێنانه‌كایه‌ی قۆناغێكی نوێی حوكمڕانی كه ئامانجی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی؛ خزمه‌تی هاووڵاتیان بێت به‌بێ جیاوازی، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕێككه‌وتین:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی حكوومه‌تی بنكه‌فراوان و یه‌كگرتوو كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێزگرتن له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێت.
دووه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی حكوومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی و چه‌سپاندنی دامه‌زراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م: كاراكردنی ڕۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان به جۆرێك كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركه‌كانی له یاسادانان و چاودێریكردن و به‌دواداچوونی كاره‌كانی حكوومه‌تدا ئه‌نجام بدات.
چواره‌م: چه‌سپاندنی پره‌نسیپی (شه‌راكه‌ت) له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا كه سه‌رجه‌م هێزه به‌شداربووه‌كانی حكوومه‌ت، هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه بن له ده‌سه‌ڵات و دروستكردن و جێبه‌جێكردنی بڕیاردا. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوبه‌ش ده‌بێت له:
أ- پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵاته سیادییه‌كاندا.
ب- هاوبه‌ش ده‌بێت له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كورددستاندا به وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی:
1- وه‌زیری پێشمه‌ر‌گه.
2- وه‌زیری دارایی و ئابووری.
3- وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی.
4- وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی.
5- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
6- هاوبه‌شی له داموده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كه دواتر دیاری ده‌كرێن.
پێنجه‌م: هه‌ردوولا پشتگیریی ته‌واوی سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه زامنی پاراستنی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ئینتیمای سیاسی و چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و دوور له هه‌ر فشار و سزایه‌كی سیاسی بێت. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان.
پارتی دیموكراتی كوردستان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
17.4.2014
هه‌ولێر