به‌ختیار سه‌عید/ هه‌ولێر
خه‌نده‌ق.....!
هه‌میشه لیدانی خه‌نده‌ق بۆ خۆپاریزی بووه.
له دیر زه‌مانه‌وه بۆ پاراستن له دوژمنان خه‌نده‌ق لیدان
یه‌كیك له‌و وه‌سیلانه بووه بۆ پاراستن و به‌رگریكردن له
ئاو خاك و مرۆڤه‌كان.
له پیش ئیسلامیشدا خه‌نده‌ق لیدان بوونی هه‌بووه
له شه‌ری ئیسلام له‌گه‌ل كافره‌كان شه‌ریك به‌ناوی جه‌نگی
خه‌نده‌قه‌وه بوونی هه‌بووه.
له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و دووه‌هه‌می جیهانی خه‌نده‌ق
لیدان به چوارده‌وری ولات و شاره‌كاندا هۆكاریكی باش بووه بۆ
خۆپاراستن و به‌رگریكردن
به‌لام ئه‌م جاره‌ش به‌لام ئایا پارتی ئه‌و خه‌نده‌ی له نێوان
دووپاره‌چه به زۆر له‌تكراوی باشوور و رۆژئاوا به چ مه‌به‌ستیكه؟!
به مه‌به‌ستی پاراستن و به‌رگریكردنه، له كێ و به چ مه‌به‌ستیك؟!
ئه‌مرۆ له هه‌موو رۆژه‌كانی دیكه كوردانی برامان له رۆژئاوا
پیویستیان به ئیمه‌ی باشووریه‌كان هه‌یه، له جیاتی ده‌رگا
كردنه‌وه‌و كۆمه‌ك كردن و ده‌ستی هاوكاری دریژكردن،
ئه‌وه‌تا پارتی خه‌نده‌ق لێده‌دا!!!!!!!!!
پیموایه ئه‌م خه‌نده‌قه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به په‌یه‌ده‌یه‌وه هه‌یه،
چاره‌كی ئه‌وه په‌یوه‌ندی به داعش و ماعشه‌وه نیه!
دڵنیام ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده ماوه‌ی حزبه‌كانی ئه‌وانه‌ی سه‌ربه
پارتی بدایه ،ئیستا نه‌ك خه‌نده‌ق لی نه‌ده‌درا،به‌لكو به
لۆری و شاحینه خۆراك و سوته‌مه‌نی و هاوكاری
ده‌گه‌یه‌ندرایه خزمانی رۆژئاوا
به‌لام چونكه ئه‌و حزبانه دروست كراون و رۆلیان نیه‌و
جه‌ماوه‌ری یان نیه، به‌م شیوه‌یه خه‌نده‌ق ده‌بیته
چاره‌نووسی رۆژئاوایه‌كان
زۆر ده‌میكه گووتوومه، تا له چاره‌سه‌ری قه‌یرانیك نزیك
ده‌بینه‌وه، قه‌یرانیكی دیكه وه‌ك قارچك هه‌ڵ ئه‌تۆقینن!
ئه‌م خه‌نده‌قه زیان ته‌نها به كوردانی رۆژ ئاوا ناگه‌یه‌نیت،
به‌لكو زیانی گه‌وره به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌ندین ملیۆن به‌شخوار
ده‌گه‌یه‌نیت و، ئه‌وه‌ش ده‌لیم میژوو ره‌حم به خه‌نده‌ق
لێده‌ره‌كان ناكات نه‌وه‌كانمان له هه‌له‌كانمان خۆش نابن!.