دەقی راگەیەنراوەکە
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك سەبارەت بەڕێكەوتنی گۆڕان_ پارتی هەروەكو هەفتەیەك لەمەوبەر لەسەر وتاری كوردستانی "نوێ"دا، رامانگەیاندوەو پێشبینی رێكەوتنی "گۆڕان -پارتی "مان كردبوو، ئەمڕۆ هەردوو لایەن بەڕەسمی لەسەر بەشە پۆستەكانی نێوانیان رێكەوتن و بەڕەسمیش لەكۆنگرەی رۆژنامەگەریدا رایانگەیاند. مەكتەبی سیاسی سەرباری جەختكردنەوە لەسەر هەڵوێستی راگەیەندراوی دوا كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی كەسەرقاڵی لێكدانەوەی هەمەلایەنەی ئەم رێكەوتنە سیاسی و پێكهێنانەی حكومەتە، هەر ئەمڕۆش وەفدی دانوستانكاری یەكێتی بڕیاری دواكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتییان لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە بەڕێز سەرۆكی هەرێم، دەربارەی پشكی یەكێتی بەپێی سەنگی یەكێتی گەیاندوە، بێگومان لەسەر كۆی پرسەكان، دوا بڕیاری یەكێتی لەكاتی خۆیدا رادەگەیەندرێت. بێگومان هەموو ئەگەرەكان لەبەردەم بڕیاری سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوەیە.