ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رایگه‌یاند یه‌كێتی هیچ پێشنیازێكی نوێی پارتی دیموكراتی كوردستانی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێنه‌گه‌یشتووه.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه‌كه كه پارتی پێشنیازێكی خستۆته به‌رده‌م گۆڕان و یه‌كێتی بۆ رێككةوتن له‌سه‌ر وه‌زراه‌ته‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ پارتی و پێشمه‌رگه بۆ گۆڕان و ده‌زگای ئاسایش بۆ یه‌كێتی، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ئه‌وه‌ی بۆ ئێن ئاڕتی پشتڕاستكرده‌وه.
پێشتر ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان تائێستا به‌فه‌رمی هیچ شتێكیان پێنه‌وتراوه، له‌ئێستاشدا عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی به تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی راگه‌یاندووه كه‌تائێستا هیچ پێشنیازێكی نوێی پارتییان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌ت پێنه‌گه‌یشتووه.
وتیشی، هیچ رێككه‌وتنێكیشمان له‌گه‌ڵ پارتی دا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م نه‌كردووه.
دوێنێ ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد دووشه‌ممه‌ی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی وه‌فدی دانوستانكاری پارتی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌كات و به‌ته‌واوه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
195 رۆژه پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هاوڵاتیان و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردوه، به‌ڵام تائێستا پێك نه‌هێنراوه.