مەترسیدارترین ڤایرۆسی كۆمپیوتەر بەرێوەیە

ئاگاداربن مەترسیدارترین ڤایرۆسی كۆمپیوتەر بەرێوەیە
ڤایرۆسێكی نوێی كۆمپوتەر كە ئەگەر هەیە سەرچاوەكەی لەروسیاوە بێت لەسەدان هەزار كۆمپیوتەری كەسی داوە لەسەرانسەری جیهان ، ئەو هێرشە ڤایرۆسیە بەگەورەترین هێرشی ڤایرۆسی لەساڵی 2008ەوە دادەنرێت.
لەوبارەیەوە كۆستین رایۆ بەرێوەبەری توێژینەوە لەكۆمپانیای كاسپەر سكای تایبەت بەڤایرۆسی كۆمپوتەر لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند: بەپێی ئەو ڤایرۆسانەی كە مۆپانیاكەی ئاشكرایكردوە زیاتر لە 400 هەزار كۆمپیوتەری كەسی لە روسیا و ئەوروپا ئەو ڤایرۆسە لێیداون، وتیشی: مەترسی ئەو ڤایرۆسە لەوەدایە كە بۆ هەڵمەتێكی گەورەی سیخوریكردن بەناوی (تورلا) بەكاردەهێنرێت و سەدان دامودەزگای حكومی لەئەوروپا و ئەمریكا دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوەش كرد: كە زۆرینەی ئەو كۆمپیوتەرانەی توشی ئەو ڤایرۆسە بوونە لە وڵاتەكانی روسیا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و كازاخستان و بۆلەندا و لاتڤیا و لیتوانیا و بەریتانیا و ئۆكرانیا و ئەمریكان.بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەم هێرشە ڤایرۆسیە لەدوای هێرشەكەی ساڵی 2008ی سەر پنتاگۆن لەئەمریكا بەگەورەترین هێرشی ڤایرۆسی دادەنرێت.