نوێترین وێنەی مام جەلال بڵاودەكرێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی نیسانی 2014، كەناڵی كوردسات چەند وێنەیەكی نوێی جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوكردنەوە. 

كەناڵەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە وێنەكان لە نەورۆزی ئەمساڵدا و لەشاری بەرلین گیراون.

جەلال تاڵەبانی رۆژی 17-12-2012 لە بەغدا تووشی جەڵتەی مێشك بوو، پاشان برایە ئەڵمانیا و لەوێ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرێ. ئەمەش دووەمجارە وێنەكانی بڵاودەكرێنەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاونەكراوەتەوە.