چاره‌نوسی چه‌مچه‌ماڵ له‌نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی یه‌كلایی كرایه‌وه‌و به‌وته‌ی قایمقامی قه‌زاكه چه‌مچه‌ماڵ خراوه‌ته سه‌ر پارێزگای سلێمانی.
ئامانج محه‌مه‌د قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای دانیشتوانی چه‌مچه‌ماڵ بڕیاریداوه چه‌مچه‌ماڵ بخرێته سه‌ر پارێزگای سلێمانی.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به نوسراوێك وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپاردووه كه فه‌رمانه‌كه بخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.