پزیشکی
تایبەتی سەرۆک کۆماری عیراق د. نەجمەدین کەریم رایگەیاند کە
تاڵەبانی سهرۆك كۆماری عێراق دەگەرێتەوە کوردستان. لەمبارەیەشەوە راگەیاندنەکانی یەکێتی
بڵاویان کردەوە کە د.نەجمەدین کەریم پارێزگاری شاری کەرکوک لە
لێدوانێکیدا رایگەیاندووە کە جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق و سکرتێری
گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تەندروستی باشەو بە نیازە بگەڕێتەوە
کوردستان.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکانی
راگەیاندنی یەکێتی هیچ رۆژێکیان دیاری نەکردووە کە تێیدا مام جەلال
دەگەڕێتەوە، بەڵام سەرچاوەکانی راگایاندنی پارتی، بە تایبەتیش باسنیوز
بڵاوی کردۆتەوە کە بڕیارە پێنجشەممە ٢٠١٤/٤/٢٤ سەرۆک کۆماری عێراق لەڕێگەی
فرۆکەخانەی شاری سلێمانی، بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
دوای
ئەوەی لە ٢٠١٣/١٠/١٧ لە بەغدا تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت، سەرۆک کۆماری
عیراق بەپەلە رەوانەی ئەڵمانیا دەکرێ بۆ چارەسەر لەوێدا لە نەخۆشخانەی
بەناوبانگی شاریتێی ئەڵمانی لە شاری بەرلینی پایتەخت تا ئێستا لەژێر
چارەسەرکرنێکی پزیشکی دابووە.
چەندین جار زانیاری لەسەر تەندروستی تاڵەبانی
بڵاو کراوەتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی تا ئەم دواییانە لە کەناڵەکانی
راگەیاندن دەرنەوکەوتووە بۆیە چەندین گومان لە لایەن چاودێرانەوە دروست
ببوو. باڵام گەڕانەوەی ئێستای سەرۆک کۆماری عیراق ئەو گومانانە
دەڕەوێنێتەوەو دوور نییە تەرازووی دەنگدانیش بە قازانجی یەکێتی بشکێنێتەوە.