دەتوانیت بێ بەرامبەر مۆندیال ببینیت



لەڕێگەی کەناڵی (ZDF)ی ئەڵمانیەوە دەتوانیت بەبێ بەرامبەرو بەبێ کارت تەماشای یارییەکانی نیوەی کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو یاری کۆتایی یەکێتی ئەوروپا بکەیت و پێدەچێت هەمان کەناڵ یارییەکانی مۆندیالیش بەبێ بەرامبەر پەخش بکات.
ئەمە دوای ئەو داوایە دێت کەکەناڵی زێت دی ئێفی ئەڵمانی دژی قەتەرییەکان و کەناڵی بێن سپۆرتی ئەو وڵاتە پێشکەشی کردبوو سەرەنجام کەناڵە ئەڵمانییەکە داواکەی بردەوەو بڕیاریدا یارییەکە بۆ بینەرانی کەناڵەکەی بەبێ بەرامبەر بگوازێتەوە، لەکاتێکدا کەناڵە قەتەرییەکە داوای لێکردبوو کە یارییەکان بێ بەرامبەر پەخش نەکات، بەڵام ئەڵمانییەکان ئەوەیان رەتکردەوە.
شەڕی ئەو دوو کەناڵە لێرەدا کۆتایی نایەت ئەگەر بێت و کەناڵی زێت دی ئێف-ی ئەڵمانی دیسان مافی پەخشکردنی یارییەکانی مۆندیال بەدەستبهێنێت و بەبێ بەرامبەرو بێ کارت یارییەکان پەخش بکات ئەمە زیانێکی زۆر گەورە بەکەناڵەکانی بێن سپۆرتی قەتەر دەگەیەنێت.
لەبەرامبەریشدا بەڕێوەبەری کەناڵی (ZDF) رایگەیاند: تووڕەبوونی لێپرسراوانی کەناڵە قەتەرییەکان شتێکی نامۆیەو ئێمە بەهەمانشێوەی ئەوان پارەمانداوەو کڕیومانە، ئەوان بەپارە یارییەکان پەخش دەکەن، ئێمە بەخۆڕایی، ئێمە دەستمان وەرنەداوەتە بڕیارەکانی ئەوان و ناشمانەوێت دەست لەکاروبارمان وەربدەن.
باسی لەوەشکرد، چۆن دەبێت وڵاتێک دەستبگرێت بەسەر پەشخکردنی یارییەکانی مۆندیالدا لەکاتێکدا بۆ تەنها جارێکیش بەشداری مۆندیالی نەکردووەو ژمارەی دانیشتووانەکەشی ناگاتە ملیۆنێک.
روونیکردەوە، تۆپی پێ یاری هەژارەکانەو ئێمەش مۆندیال بەبێ بەرامبەر بۆ هەموو دنیا پەخشدەکەین.