فه‌رمانداری گشتی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل( یه‌په‌گه) رایگه‌یاند پارتی به لێدانی خه‌نده‌ق به "ئاشكرا شه‌ڕی له دژی خۆرئاوای كوردستان" راگه‌یاندوه و ده‌شڵێت ئامانجی پارتی "برسی كردنی" دانیشتوانی خۆرئاوای كوردستانه.
سیپان حه‌مۆ فه‌رمانداری گشتی یه‌په‌گه به ئاژانسی فورات نیوزی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستانی راگه‌یاندووه "لێدانی خه‌نده‌ق له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه درێژه‌ی ئه‌و فشارانه‌یه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه ده‌خرێته سه‌ر خۆرئاوای كوردستان و پارتی به‌م هه‌ڵوێسته‌ی به ئاشكرای شه‌ڕی له دژی خۆرئاوای كوردستان راگه‌یاندوه".
فه‌رمانداری گشتی یه‌په‌گه راشیگه‌یاندوه "ئامانجی پارتی ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی ئابلۆقه‌وه دانیشتوانی خۆرئاوای كوردستان برسی بكات تا ئه‌و كاته‌ی خۆرئاوا به هۆی برسێتییه‌وه ته‌سلیمی پارتی ببێت".
له باره‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، فه‌رمانداری گشتی یه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، لێدانی ئه‌و خه‌نده‌قه "پیلانی حكومه‌تی هه‌رێم نییه، به‌ڵكو پیلانی پارتییه، به‌ڵام بێ هه‌ڵوێستی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر پارتی مایه‌ی قبوڵ كردن نییه".