په‌رله‌مانتارێكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد ڕاپۆرتی هه‌فتانه ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار بخاته ڕوو، چونكه ناگونجێت زانیاری له‌و شێوه‌یه له هاوڵاتیان بشارێته‌وه.
حه‌مید باڤێ په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی سۆمه‌ریه نیوز ڕایگه‌یاند، گه‌لی عێراق له باكوره‌وه تا باشور ده‌یه‌وێت باری ته‌ندورستی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار بزانێت‌و، داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد ڕاپۆرتی هه‌فتانه له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆمار بخاته‌ڕوو.
حه‌مید باڤێ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد شتێكی نه‌شیاوه‌و ناگونجێت زانیاری له‌و شێوه‌یه له هاوڵاتیان بشارێته‌وه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وان كه په‌رله‌مانتاری كوردن‌و هیچ زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی نازانن، دوپاتیكرده‌وه‌و داوای له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد گه‌لی عێراق له ته‌ندروستی تاڵه‌بانی ئاگادار بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان بزانن.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌كاتێكدایه، له ڕۆژی 8ی ئه‌م مانگه‌شدا حه‌نان فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای وێنه‌ی ڤیدیۆیی كرد بۆ ئاشكراكردنی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
له ڕۆژی 15ی مانگی ئازاری ڕابردودا نه‌جمه‌دین كه‌ریم پزیشكی ڕێگه‌پێدراو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند ، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار تا ئێستاش یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌و، ئه‌و بڕیاره له‌ده‌ستی تیمی تایبه‌تی پزیشكی تاڵه‌بانیدایه.