
گه‌نجێكی ئه‌رده‌نی پاش ئه‌وه‌ی درۆی نیسان له‌گه‌ڵ دایكی‌دا ده‌كات، دایكی به هۆی درۆكه‌یه‌وه جه‌ڵده لێی ده‌دات و له هۆش خۆی ده‌چێت و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
رۆژی 1ی نیسانی هه‌موو ساڵێك به رۆژی درۆكردنی جیهانی ناسراوه و له‌و رۆژه‌دا كه‌سه‌كان و نزیكه‌كانی یه‌كتر درۆی نیسان بۆ یه‌كتری ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی میدیا24ی ئیماراتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه محه‌مه‌د ته‌یب ویستی دایكی به‌وه بترسێنێت كه له دوو وانه‌دا له زانكۆ كه‌وتووه و ده‌بێ به ناچاری ساڵێكی تر له زانكۆ بمێنێته‌وه درێژه به خوێندنه‌كه‌ی بدات.
محه‌مه‌د به پاره له زانكۆدا ده‌خوێنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵانه بڕه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت.
له‌گه‌ڵ بیستی ئه‌و هه‌واڵه دایكی محه‌مه‌د ده‌ست به‌جێ جه‌ڵده لێی ده‌دات، به‌و هۆیه‌شه‌وه به ناچاری ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و له به‌شی چاودێری ورد دایده‌نێن.
سه‌رچاوه سایتی knnc