به‌سیفه‌تی ته‌میز، دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان بڕیاریدا بەپوچەڵكردنەوەی بڕیاری ئازادكردنی مەحمود سەنگاوی‌و زاخۆ ئه‌حمه‌د، پارێزه‌رێكییش رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت.
ئاودێر محەمەد، گەرمیان: دوای ئه‌وه‌ی دادگای به‌رایی كه‌لار بڕیاریدا به‌ئازادكردنی مەحمود سەنگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌و زاخۆ ئەحمەد، تۆمه‌تبار له‌دۆسیه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس، كاوه گه‌رمیانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای تاوانەكانی كەركوك/گەرمیان بەسیفەتی تەمیزی بڕیاریدا بەپوچەڵكردنەوەی بڕیاری ئازادكردنی هه‌ردوو ناوبراو.
كاوە لەتیف، پارێزەری دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نوس، كاوە گەرمیانی، بەئاوێنەنیوزی راگەیاند، پاش ئەوەی تانەماندا لەبڕیاری ئازادكردنی هەریەك لەتۆمەتباران مەحمود سەنگاوی‌و زاخۆ ئەحمەد ئەمڕۆ دادگای تاوانەكان بڕیاره‌كه‌ی پوچه‌ڵكرده‌وه.
ئاماژە بەوەشدا، جارێكی تر دەستدەكرێتەوە بەلێكۆڵینەوەو لێپرسینەوەی هەردوو تۆمەتبارو وتیشی "بڕیارەكە گەیشتۆتە ئاسایش‌و سبەی دادگا بڕیاردەدا بەدەستگیركردنەوەی هەردوكیان".
پێشتر خانەوادە‌و هاوڕێیانی كاوە گەرمیانی بڕیاریاندابو ئه‌گه‌ر به‌مزاونه دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه بڕیاری خۆی له‌باره‌ی تانه‌ی پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه‌وه نه‌دات خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م دادگا سازده‌كه‌ن.
له 5ی كانونی یه‌كه‌می رابردو په‌یامنێری ئاوێنه‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رایه‌ڵ، كاوە گەرمیانی، لەماڵەكەی خۆیدا دەستڕێژی گولەی لێكراوەو به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه سایتی ئاوێنه