باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له سوریا، رایگه‌یاند ئه‌مریكا
پشگیری خۆرئاوای كوردستان ناكات تاوه‌كو له سوریا
جیابێته‌وه، ده‌شڵێت: پێویسته ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان،
له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) گفتوگۆ ئه‌نجامبدات.
رۆبه‌رت فورد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له سوریا، له‌وتارێكدا
له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا و رۆڵی كورد له شۆڕشی سوریادا
كه له‌ماڵپه‌ڕی كرستیان سین مونتیر بڵاوی كردوه‌ته‌وه و جاری
یه‌كه‌میشه ده‌سته‌واژه‌ی خۆرئاوای كوردستان به‌كارده‌هێنێت.
ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مریكا ساڵی 1991 پشتیوانی سیستمی
فیدراڵی له‌عێراقدا كرد، به‌ڵام بۆ ڕه‌وشی سوریا، ئه‌مریكا
جیاواز بیرده‌كاته‌وه و خوازیار نییه خۆرئاوای كوردستان
له سوریا جیاببێته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌ك پارچه‌یی خاكی
سوریا ده‌كاته‌وه. باڵیۆزی ئه‌مریكا، جه‌ختی كرده‌وه: پێویسته
ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی سوریا و پرسی كورد
له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) گفتوگۆ بكات.
سه‌رچاوه سایتی KNNC