مالكی فەرمان بۆ پاسەوانەكانی ماڵی تاڵەبانی لە بەغدا دەردەكات















به‌ فەرمانی مالكی ، ناوچەی سەوز و دۆرە و پردی تابقەین

لە پاسەوانی گاردی سەرۆكایەتی كۆمار وەردەگیرێتەوە و

دەدرێتە هێزی پۆلیسی پۆلیسی فیدڕاڵی و سوات .

لەدوای كوشتنی رۆژنامەنوس ومامۆستای زانكۆ محمد

شەمەری بەدەستی ئەفسەرێكی پاسەوانی تاڵەبانی لەبازگەی


جادریەی ناوچەی سەوزی بەغداد،سەرجەم بازگەكانی


چواردەوری كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار لە لیوای


پاسەوانەكانی تاڵەبانی دەسەندرێتەوەو پۆلیسی فیدراڵی

لە شوێنیان دادەنرێت.

بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، دوای فەرمانەكەی مالكی ،لە ئیستادا


پاسەوانی گاردی كۆماری ، تەنها لە سنوری دەوری كۆشكی 


كۆماری ماونەتەوە ، زۆرێك لە خاڵی پشكنینەكانیان لە ناوچەی


سەوز، رادەستی پۆلیس كردووە.