سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی خۆپێشاندانەكەی كەركووك،
ئاسایشی ئەو شارە كەسێكی بە گومانی ئەنجامدانی تەقینەوە
دەستگیركرد، دوای دەستگیركردنی و راپێچكردنی بۆ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كەركووك، كەسە دەستگیركراوەكە
بە نارجۆنێك خۆی تەقاندەوە.
دوای خۆتەقاندنەوەی كەسە خۆكوژەكە ، ئاسایشی كەركووك
توانی زانیاری لەسەر ئەو گرووپە بدۆزێتەوە، كە خۆكوژەكە
تێیدا ئەندامبووە و ئاسایشیش هەڵیكوتاوەتە سەریان و بەهۆیەوە
شەڕو پێكدادان لە نێوان ئاسایش و چەكدارانی گرووپەكە
روویداوە و خۆكوژێك خۆی تەقاندووەتەوە و یەكێكی
دیكەش كوژراوە، سێ ئەندامی ئاسایشیش برینداربوونە،
شەڕەكەش تاوەكو ئێستا بەردەوامە.