سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
باسی دیداره‌كه‌ی خۆی و مالكی ده‌كات و رایگه‌یاند كه به‌مالكی
وتووه خه‌ڵك نازانێت سۆمۆ و كۆمۆ چییه ته‌نها موچه‌ی خۆی ده‌وێت.
عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
كۆبۆوه‌و ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه به‌بێ ئاشكراكردنی زانیارییه‌كانی
ناوی مایه‌وه ته‌نها ئه‌وه زانرا باسی كێشه‌كانی نێوان به‌غداو
هه‌رێم كراوه. كه‌بریتین له كێشه‌ی نه‌ناردنی مووچه‌و نه‌وت و بودجه.
له‌ووتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا عادل موراد ڕایگه‌یاند
به مالیکی ڕاگه‌یاندووه که‌وا ته‌نها خه‌ڵـکی له مه‌سه‌له‌ی
پـێنه‌دانی موچه زه‌ره‌رمه‌نده، بۆیه ده‌بێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ن.
گوتیشی به مالیکی گوتووه خه‌ڵـکی ئاسایی سۆمۆ و کۆمۆ
نازانێت چیـیه و ته‌نها موچه‌ی خۆی ده‌وێت.
سۆمۆ كۆمپانیای به بازاركردنی نه‌وتی
عێراقه‌و كۆمۆ-یش كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی
هه‌رێمی كوردستانه. یه‌كێك له گرفته‌كانی نێوان
به‌غداو هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی
عێراق ده‌ڵێن ده‌بێت ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی
كۆمپانیای سۆمۆ وه بێت.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و داوایه
ره‌تده‌كه‌نه‌وه ده‌ڵێن ده‌بێت له‌رێگه‌ی كۆمۆ وه بێت.
ناوبراو باسی په‌یوه‌ندی نێوان خۆی و مالكی
ده‌كات و ده‌ڵێت "ئێمە 20 بۆ 30 ساڵە هاوڕێین و چوونیشم
بۆ بەغدا لەسەر داوای مالیكی نەبوو، بەڵكو خۆم بۆ
یارمەتیدانی خەڵك لە مەسەلەی بڕینی مووچە رۆیشتم".
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات جگە لە بابەتی مووچەو نەوت،
چەند خاڵێكی دیكەیان باسكردووە، لەوانە بواری ئەمنی.
هه‌روه‌ها تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مالیكی نیگەران
بووە لەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لە هیچ بڕیارێك بە قسەی
ناكەن و داوایكردووە یارمەتی سوپای عێراق بدەن، ده‌ڵێت
"منیش گوتم مووچەی پێشمەرگە دیار نییە یارمەتی چی
بدەن و بە قسەی چیت بكەن، دەبێ سەرەتا تێریان بكەی".