بۆ یەکەمجار ڤیدیۆیەكی تاڵەبانی بڵاودەكرێتەوە


















بۆ یەكەمجار لە دوای نەخۆشكەوتنی و گواستنەوەی بۆ ئەڵمانیا بەمەبەستی

وەرگرتنی چارەسەر، ڤیدیۆیەكی تاڵەبانی تۆماردەكرێت و بڕیارە دوای

مۆنتاژكردنی لەكاتی كامپینی هەڵبژاردن بڵاوبكرێتەوە. بە پێێ زانیارییەكانی

(تۆڕی میدیایی رووداو)، نەجمەدین كەریم پزیشكی تایبەتی تاڵەبانی لە دوایین 

سەردانیدا كە لە 7-6 ی ئاداری 2014 بۆ ئەڵمانیا ئەنجامیدا، ڤیدیۆیەكی هێناوەتەوە

كە تێیدا تاڵەبانی دەردەكەوێت لە كاتی قسەكردندا. هەروەها لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت،

تەندروستی تاڵەبانی بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەك بەرپرسەكانی 

یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دووپاتیانكردووەتەوە. رووداو زانیویەتی،

ئێستا بەرپرسانی باڵای یەكێتی خەریكی ئامادەكردن و مۆنتاژكردنی ڤیدیۆكەن

بۆ پێشاندانی لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی

عێراق  و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، كە بڕیارە لە سەرەتای مانگی

داهاتووەوە دەست پێبكات. 

جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق و سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی 

كوردستان، رۆژی 17-12-2012 تووشی جەڵتەی مێشك  بوو، پاشان برایە

ئەڵمانیا و لەوێ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرێ. 

سه‌رچاوه‌ سایتی رووداو