ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رۆژی حه‌وتی نیسانی ئاینده‌ی دیاریكرد به‌مه‌به‌ستی دادگایكردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده‌ی كه تۆمه‌تباره به كوشتنی رۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د بدێوی.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژی ره‌سمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاند، دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ند رۆژی حه‌وتی نیسانی ئاینده‌ی دیاریكردوه بۆ دادگایكردنی ئه‌حمه‌د ئیبراهیم مسته‌فا ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده‌ی كه تۆمه‌تباره به كوشتنی راگه‌یاندنكار محه‌مه‌د بدێوی.
به‌یره‌قدار به‌سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندوه ئه‌و دانیشتنه ده‌بێته یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایكردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده‌و پارێزه‌ری به‌رگریكار‌و داواكاری گشتیش ئاماده‌ی ده‌بن.
وتیشی "پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه ئاشكرا ده‌بێت‌و هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زو بكات ده‌توانێت به‌شداری دانیشتنه‌كه بكات‌و ئه‌م جۆره تاوانانه به‌پێی یاسایی عێراق له تایبه‌تمه‌ندی دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌نده".
رۆژی 22 ی ئه‌م مانگه له ناوچه‌ی جادرییه‌ی به‌غدا له نزیك كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، رۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د بدێوی كه مامۆستای زانكۆ‌و لێپرسراوی نوسینگه‌ی به‌غدادی ئێزگه‌ی عێراقی حوڕه بو كوژرا.
ئه‌فسه‌رێكی كورد له لیوای پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ناوی (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم مسته‌فا) كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزه‌یه،تۆمه‌تباره به‌كوشتنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه.