سه‌بری ئۆك، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)، له‌چاوپێكه‌تنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فوراتنیوز، ئاشكرای كردوه: ئه‌گه‌ر پارتی ئاشتی و دیموكراتی (به‌ده‌په) بتوانێت له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیادا، له شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك ئامه‌د، وان، روحا و مێردین، سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا ده‌كرێت ئه‌و چوار شاره له باكووری كوردستان، ببنه چوار هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ.
وتیشی:" ئێمه بڕوامان به‌وه نه‌ماوه كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كه‌په بتوانێت پڕۆسه‌ی ئاشتی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و نایه‌وێت كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات".
سه‌بری ئۆك، ده‌شڵێ: " بۆیه پێویسته كورد له باكوری كوردستان خۆی ده‌ست بكات به هه‌نگاوه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وانه‌ی ده‌یه‌وێت، نه‌ك چاوه‌ڕێی حكومه‌تێك بێت كه نه‌یه‌وێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات".
بڕیاره سبه‌ینێ سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی شاره‌كانی توركیا، ڕووبكه‌نه بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌توركیا.