رێگه نه‌درا كه‌ریم سنجاری وتاری مه‌سعود بارزانی بخوێنێته‌وه له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئاماد له باكوری كوردستان و به‌رپرسی به‌ده‌په له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه بۆ بونی هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
مه‌سعود بارزانی ونێچیرڤان بارزانی ئاماده‌ی ئاهه‌نگی ئامه‌د نه‌بوون كه 21 ئه‌م مانگه به ئاماده‌بونی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر داوه‌ت ناوه بۆ ئه‌وان و سه‌رجه‌م حیزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێم نێردرابوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه داوای كردووه ناوی بلاونه‌كرێته‌وه، به ژماره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راگه‌یاندووه"كه‌ریم سنجاری به‌رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه‌ی وتووه ده‌یه‌وێت وتاری سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌ش بكات، به‌لام به‌رپرسانی به‌ده‌په و رێكخه‌رانی مه‌راسیمه‌كه ئه‌وه‌یان ره‌تكردۆته‌وه".
كه‌ریم سنجاری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سعود بارزانی و حیزبه‌كه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ی كردبوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆكاری رێگه‌نه‌دانی پێشكه‌شكردنی وتاره‌ی بارزانی بۆ نیگه‌رانی پارتی ئاشتی و دیموكرات له بارزانی گه‌ڕاندۆته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه مه‌سعود بارزانی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانی ئامه‌دی كردوو ئه‌م سه‌ردانه‌یش ناڕه‌زایه‌تی كوردانی باكوری لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی وتویه‌تی" به‌رپرسانی به‌ده‌په نێگه‌رانن له‌وه‌ی كه بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئاماده‌بووه سه‌ردانی سه‌ردانی ئامه‌د بكات".
هاوكات جه‌مال دۆشكین نوێنه‌ری به‌ده‌په له‌هه‌ولێر ده‌ڵێت"ناوی كه‌ریم سنجاری وژماره‌ی مۆبایلی به‌هه‌ڵه گه‌یشتبوو،ئه‌مه‌یش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت له پرۆتۆكۆڵه‌كه وتاری بارزانی پێشكه‌ش بكات".