بڕوایان پێمەكەن
رۆژنامهنووس نهبهز گۆران
كاتی خۆی ( بەختیار عەلی ) وتارێكی نووسی لە وتارەكەیدا قسەی لەسەر ئەوەكردبوو درۆكردن لەم سیستەمە سیاسیەدا بووەتە مۆدێل و بەشێكی ژیانی بەرێوەبردن. پاشان بۆ چارەسەركردنی كۆی درۆكانیان پێشنیازی ( وەزارەتێك)ی كردبوو كە ئەو وەزارەتە كاروبارەكانی تایبەت بن بە درۆكردنەوە. ئەگەر لە كابینەی پێشودا بە هەموو شكستەكان و درۆكانیەوە وەزارەتێك هەبوایە تایبەت بە درۆكردن. ئیدی پرسیارە قورسەكە ئەوە دەبوو كێ بكرێتە وەزیری ئەو وەزارەتە؟. یان بە پێچەوانەوە بڵێین جا لەو كابینەیە كێ ناكرێتە وەزیری ئەو وەزارەتە؟. نەك لەبەر ئەوەی كەس دەستنەدەكەوت بۆ ئەو وەزارەتە بەڵكو لەبەر ئەوەی هێندە زۆربوون نەدەزانرا كامیان ئەو پۆستەی پێبدرێـ. وا وێنا بكە وەزارەتێكی لەو جۆرە بوونی هەیە لەم كابینەیەدا، دەبێت چەندكەس (سیڤی) خۆیان پڕبكەنەوە و كامیان باشترین بێت بۆ ئەو وەزارەتە؟. ئەمانەو كۆمەڵێك پرسیار دوای پێشنیازەكەی (بەختیار عەلی ) بەشوێن خۆیدا دێن. بەڵام لە هەموو حاڵەتێكدا ئەگەر ئەو وەزارەتە بوونی هەبێت یەكەمین وەزارەت دەبێت كە زۆرترین كەسی دەسەڵاتدار شوێنیان ئەو وەزارەتەیە نەك شوێنی دیكە.
لە ئێستا و رابردودا بەشێكی گەورەی ئەم حكومەتە درۆكردن داگیری كردووە و بەشێكی زۆری كارەكانیشی بە درۆكردن بەرێدەكات. كێشە ئەوەنیە زۆرێك لە سیاسیەكان ئەو چەمكە گەورەی سیاسەتیان لە پێشچاوی خەڵكی وا وێناكردووە كە سیاسەت واتای درۆكردنە. بێگومان ئەوانەی چەمكی سیاسیان بەو ئاقارەدا برد نەخوێندەوارترین مرۆڤەكانی ئەم كۆمەڵگەیە بوون. ئەوانە بوون تا ئێستاش تەنها ناوی ( ئەرستۆ ) یان وەك ناو بیستووە و نازانن ئەو فەیلەسوفە مەزنە چۆن كاری لەسەر چەمكی سیاسی كرد و هیچ خوێندنەوەیەكی تەندروستیان بۆ سیاسەت نیە جگە لە درۆكردن و كوشتن و تاقمگەری و كاری خێڵەكی. لەكاتێكدا هەریەك لەم شاتە لەناو فیكری سیاسیدا جێگایان نابێتەوە. ئەوانە نەك ئاگایان لە بنەرەتی ئەم چەمكە نیە بەڵكو نازانن نووسینەكانی ( چۆمسكی و ژیژك و فۆكۆ و جان جاك رۆسۆ و ... هتد ). چ میراسێكی فیكری گەورەن لەسەر چەمكی سیاسی. تەنها ئەوەیان زانی وێنای سیاسەت بكەنە وێنای درۆیەكی گەورە. كاتێكیش ئەم كارەیانكرد ئیدی ئەم هەرێمە كەوتە دەست تاقمێكی نەخوێندەواری خۆویستی بە سروشت خێڵەكی و ئامانجەكەی كۆی ئەو قەیران و شكستانەبوون لە ژێر چنگی ئەم تاقمەدا رووبەرووی ئەم كۆمەڵگەیە بوویەوە و بەردەوامیش رووبەرووی دەبێتەوە.
ئێستا گروپێكیان دەچنە ئێران بۆ ئەوەی كێشە تاكە كەسیەكانیان چارەسەربكەن و ئەویدیكەیان دەچێتە ئەمریكا تا رازی بكەن ئاڵوگۆرە سیاسیەكانی عێراق بەو جۆرە دەبن كە بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا نەخەنە مەترسیەوە. ئیدی خۆیان هیچ وێنایەكی روونیان نیە بۆ كۆی نەخشەكە و هەمیشە كەسێك یان هێزێك لە پشتیانەوەیە ئاراستەیان دەكات. رەنگە بۆ هەرتاكێكی ئەم كۆمەڵگەیە روون بێت جموجوڵەكانی ئەو تاقمە چ جۆرە جموجوڵێكە. بەڵام ئەوەی زۆر كۆمیدیە هەمیشە وێنەیەكی ناراست دەدەنە كۆمەڵگە. وێنەیەك رێك پێچەوانەی كۆی جموجوڵەكان و ئەو ئاراستانەوەیە كە پێیان دەكرێت. هەڵبەتە نامانەوێت باسی ئەوەبكەم دینەمۆی دروستكەری قەیرانەكانی ناوخۆ هەر ئەوانەن كە پێویستە هەر هەموویان لە وەزارەتەكەی بەختیار عەلیدا كۆبكەیتەوە نەك چارەنووسی كۆمەڵگەیەك بدەیتە دەستیان. چونكە ئەم تاقمە توانای بەرێوەبەردنیان نیە و شكستیان هێناوە لە كۆی ئەو شوێنانەی كە بەدەستیانەوە بووە. بۆ داپۆشینی كۆی شكستەكانی خۆیان هەمیشە لەبری دان پێدانان بە شكستدا پەنایان بەر درۆكردن بردووە. لە ئێستاشدا ئەوەی دەڵێن گوایە كابینە نوێكەی ئێران لەم نزیكانە پێكدەهێنرێت بەشێكی ترە لەو زنجیرە درۆیانەی لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆیان دەیكەن. نەخێر ئەم كابینەیە تا هاتنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان پێكناهێنرێت و هەردوو لا كات دەكوژن تا ئەو كاتە. ئیدی بڕواكردن بە هەرگوتار و لێدوانێكی ئەملاو ئەولا جۆرێكە لەخۆ فریودان. دواخستنی كابینەكەش پەیوەندی بە هەردوولاوە هەیە. چوون بۆیان گرنگە بەم كابینە بێ بەرپرسیار و نایاساییە ئیدارەی ئەو هەڵبژاردنەبكەن و لەرێگەی ئەو هێزە ئابووری و سەربازییەی لەبەر دەستیاندایە ئاراستەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان بگۆرن و هیچ نەبێت وەك هێزی باڵادەست بمێننەوە و تەمەنی دەسەڵاتی خۆیان بۆ چوار ساڵی دیكە درێژ بكەنەوە. لەدەرەوەی ئەم یاریی كات كوشتنەوە هەرشتێكی دیكەیان ووت تۆ بڕوایان پێمەكە.
" نەبەز گۆران "