نامه‌كه‌ی‌ ئۆجه‌لان گه‌یشته‌ ده‌ستی‌ به‌ده‌په‌








نامه‌كه‌ی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه‌ تێدا هه‌ڵگری‌ په‌یامێكه‌ بۆ پڕۆسه‌ی‌
ئاشتی‌ له‌ باكوری‌ كوردستان و توركیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ گه‌یه‌نرایه‌
ده‌ستی‌ به‌ده‌په‌.

پاش نوسینی‌ نامه‌كه‌ له‌لایه‌ن رێبه‌ری‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانه‌وه‌،
ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دادی‌ حكومه‌تی‌ توركیا كرا، سه‌ر ئه‌نجام ئه‌مڕۆ
گه‌یه‌نرایه‌ ده‌ستی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌(به‌ده‌په‌).

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌،
له‌ باره‌ی‌ نامه‌كه‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد:" لەبەرئەوەی نامەی ئۆجەلان 
ھەڵسەنگاندنێكی گشتی لەخۆوە دەگرێ، ھەموو كەس بە تایبەت ئاشتیخوازان 
جارێكی دیكە چاویان لە 21ی ئازار لە نەورۆزی دیاربەكر دەبێ".

وتیشی‌: "لەو نامەدا  ئۆجه‌لان لایەنی ئەرێنی و كەموكوڕیەكانی پرۆسەكە
دەخاتە بەرچاو". 

هاوسه‌رۆكی‌ پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌، ھەروەھا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد،
لە نامەكەی‌ رێبه‌ری‌ په‌كه‌كه‌دا، چۆنیەتی بەردەوامی پرۆسەكە دوای
نەورۆز و به‌ڕێوه‌چوونی ھەڵبژاردن دەبینین.