ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌داته‌وه و پێی وایه، ئه‌و راپۆرته ته‌نها راپۆرتێكی وێنه‌یه و هیچ مه‌رجێكی راپۆرتی تێدا نیه.
رۆژی 24ی ئازار وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌سه‌ر وێب سایتی فه‌رمی خۆی راپۆرتی مانگانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له باره‌ی ئه‌و راپۆرته‌وه، محه‌مه‌د شێخ فاتیح ئه‌ندامی ژوری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به KNNCی راگه‌یاند: راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، هیچ مه‌رجێكی راپۆرتی تێدا نییه.
وتیشی: " له كۆی 31 لاپه‌ڕه‌ی راپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، 12 لاپه‌ڕه‌ی ته‌نها وێنه‌یه".
محه‌مه‌د شێخ فاتیح ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له‌و راپۆرته‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، به یه‌ك ژماره‌ش باسی داهاتی نه‌وتی نه‌كردووه".
ده‌شڵێت: "ئه‌م راپۆرته ناوی لێنراوه راپۆرتی مانگانه، به‌ڵام له مێژووی دروستبوونی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌مه دووه‌م راپۆرتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه".
له باره‌ی وه‌ڵامی ئه‌م راپۆرته بۆ شه‌فافبوونی كه‌یسی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامه‌كه‌ی ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌ڵێ: " ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی نه‌وتی به‌غدا بڵاوده‌كرێته‌وه پڕ زانیارین و زانیاری ورد و ته‌واوی له‌باره‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌یه‌وه تیایه، به‌ڵام ئه‌م راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ناتوانێت كێبڕكێی راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بكات و وه‌ڵامی به‌غدا پێ نادرێته‌وه".
وتیشی: " راپۆرته‌كه هه‌وڵێكی لاوازیشه بۆ رازیكردنی ناوخۆ، به‌وه‌ی له ڕێی ئه‌م راپۆرته‌وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڵێت، من شه‌فافم و شه‌فافیه‌ت له دۆسیه‌ی نه‌وتدا هه‌یه، به‌ڵكو راپۆرته‌كه ئه‌وه‌نده‌ی تر گومان له‌سه‌ر كه‌یسی نه‌وت زیاد ده‌كات".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا، محه‌مه‌د شێخ فاتیح، ده‌ڵێ: " له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، رۆژانه 83 به‌رمیل نه‌وت له ڕێگه‌ی سۆمۆوه فرۆشراوه، به‌ڵام له مانگی پێشوو تردا یه‌ك به‌رمیلیشی نه فرۆشتووه".