مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
له نووسراوێكی فه‌رمیدا بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم
ده‌كات چاوه‌ڕێی به‌غدا نه‌كات و ڕێكاره كارگێڕییه‌كانی
به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێبكات. ئه‌وه‌ش به‌پێی
هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌ت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رۆژی 31/12/2013 بڕیاری
به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام تائێستا ئه‌و
بڕیاره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌ت، له نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌دا
كه دوێنێ چوارشه‌ممه 5ی ئازاری 2014 ئیمزای كردووه و ئه‌مڕۆ
گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان،
بارزانی رایگه‌یاندووه "بە پشتبەستن بە ڕای زۆرێك لە یاساناسان
كە بابەتی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید دەكەوێتە بازنەی
سەڵاحیاتی ئیداریی هەرێم و هەروەها نەبوونی ئیستیجابەی پێویست
لە لایەن بەغدا بۆ بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، بۆیە بڕیارمان دا
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زووترین كات دەست بە
ڕێوشوێنە ئیدارییەكانی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی شەهید بكات
بۆ ئەوەی داواكاریی خەڵكی قارەمانی ئەم دەڤەرە جێبەجێ بكرێت".
پێشتر بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كرد و تێیدا
داوایكردبوو خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بوار به هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن، یاری
به بابه‌تی به پارێزگابوونی شاره‌كه‌یانه‌وه بكات.
ئه‌و په‌یامه‌ی بارزانی دوای رۆژێك هات له خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری
له‌هه‌ڵه‌بجه كه تێیدا داوایانكرد تا 16ی 3 كه یادی كیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌یه قه‌زاكه‌یان بڕیاری به پارێزگا بونی بۆ ده‌ربكرێت.